یەکەم رۆژی 25هەمین فستیڤاڵی گەلاوێژ لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، بڕیارە تاوەکو 28 ئایار بە چیرۆک، هۆنراوە و شاکاری ئەدەبی درێژە بە چالاکیەکانی دەدات.
یەکەم رۆژی فیستیڤاڵەکە چەندین گۆرانی و میوزیک پێشکێشکران. خەڵاتی هونەرمەند و کەسیاتییە داهێنەر و دیارەکانی کوردستان کرا. شەهرامی نازری، مەزهەری خالقی، ئەنوەر قەرەداغی، ئەحمەد سالار، ئەرخەوان رەسول و فواد مەجید مسری خەڵاتی یۆبیلی زیزیون و تەمەنی 25 ساڵەی گەلاوێژیان وەرگرت.
هونەرمەندی دەنگخۆش، ناودار و دیاری کورد مەزهەر خالقی رایگەیاند، “دەبێت رێزی میلەت و کولتوورەکەمان بگرین، چونکە ئەوە شاهنامەی گەلەکەمانە”
ەحمەد سالار، هونەرمەندی کورد رایگەیاند، “ئەو خەڵاتەی گەلاوێژ دووجار بۆمن مایەی خۆشحاڵی و پێزانینە”.
فیستیڤاڵەکە چوار رۆژە و تاوەکو ئێوارەى شەممەى داهاتوو بەردەوام دەبێت، جگە لە پێشبڕکێى شیعر، چیرۆک و لێکۆڵینەوەى هەر چوار پارچەى کوردستان و عێراق و وڵاتانى عەرەبى و بیانیش، کۆمەڵێک پانێڵ و دیدار لەو سێ بوارەدا دەخرێنەڕوو.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *