مه‌سعود بارزانی، دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی كورد له سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه) كۆبۆوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له سه‌ڵاحه‌ددین مه‌سعود بارزانی پێشوازی له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی كورد له سوریا كرد، له دیداره‌كه‌دا بارودۆخی سیاسی و ئه‌منیی سوریا و ده‌رئه‌نجامه‌كانی گفتوگۆ و له‌یه‌كنزیكبونه‌وه‌ی لایه‌نه كوردییه‌كانی سوریا و سه‌ردانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بۆ لای سه‌رۆك بارزانی تاوتوێ كرا.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا مه‌سعود بارزانی جه‌ختی له یه‌كڕیزی و هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی لایه‌نه كوردییه‌كانی سوریا كرده‌وه.
16ی ئه‌م مانگه، مه‌سعود بارزانی و مه‌زڵوم عەبدی له هه‌ولێر كۆبونه‌وه و هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیش ڕایگه‌یاند، ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه بۆ به‌هێزكردنی یه‌كڕیزیی كورد و پێگه‌ی كورد له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سوریا له دیمه‌شق.
مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی له‌دیداره‌كه‌یاندا رایانگه‌یاند، پێویسته لایه‌نه كوردیه‌كانی سوریا به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی هیچ لایه‌نه‌ك و به ڕێكاری ئاشتیانه بڕیار له چاره‌نوسی خۆیان بده‌ن و له‌پێناو زامنكردنی مافه‌كانیان به یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حكومڕانانی تازه‌ی سوریا بگه‌نه لێكتێگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن، فاكته‌ری ئاشتی و سه‌قامگیری بن و ڕێگری بكه‌ن له دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی سوریادا هاتونه.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *