جۆینی تیلیگرام بن

لە سلێمانی فێستیڤاڵی تام بە بەشداریی خواردنی ٢٦ وڵات بەڕێوەدەچێت

لە سلێمانی فێستیڤاڵی تام بە بەشداریی خواردنی ٢٦ وڵات بەڕێوەدەچێت

فێستیڤاڵی تام لە شاری سلێمانی بە بەشداریی ٧٠ خواردنگە و ڕێستۆرانت و خواردنی خێرا و کاری دەستی و لە ٢٦ وڵاتەوە بەڕێوەدەچێت و ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ڕەنجی ژن بە شێوەیەکی بەرچاو مۆرکی خۆی لە فێستیڤاڵەکە داوە.

فێستیڤاڵی تام بۆ خۆشخوانیی دوێنێ لە پارکی هەواری شار لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد دەبێت و ٧٠ خواردنگە و ڕێستۆرانت و خواردنی خێرا و کاری دەستی ٢٦ وڵات بەشدارییان کردووە، دیارترینیشیان بریتین لە خواردنی کوردیی، ئێرانیی، تورکیی، سووریی، فلیپین و چەندین وڵاتی دیکە.

ئەمڕۆ دووەم ڕۆژی ڤێستیڤاڵەکەیە و ڕۆژانە لە کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ بۆ ١١ی شەو بەردەوام دەبێت، هەروەها جگە لە خواردن، شیرینی، قاوە، کاری دەستیی، دیکۆری ماڵ و بابەتی دیکە هەن، وە بەشداریکردنی ژنان و نمایشکرنی بەرهەم و خواردنەکانیان ڕەنگێکیتری داوە بە فێستیڤاڵەکە.

بڕیارە لە کۆتا ڕۆژی فێستیڤاڵەکەدا کێبڕکێی باشترین خواردن لەسەر بنەمای تام و پاکوخاوێنی و شێف ئەنجامبدرێت و خەڵات بەسەر خواردنە هەڵبژێردراوەکاندا دابەشبکرێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو