جۆینی تیلیگرام بن

بەوێنە.. نۆژەنكردنەوەی قەڵای شێروانە لە گەرمیان

بەوێنە.. نۆژەنكردنەوەی قەڵای شێروانە لە گەرمیان

لە كەلار ماوەیەكە دەست بە نۆژەنكردنەوەی قەڵای شێروانە كراوە و بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، ڕەنگە لەم مانگەدا كارەكانی نۆژەنكردنەوەی قەڵای شێروانە كۆتایی بێت و تەواو بكرێت.

رۆژی یەكشەممە 6/3/2022، ساڵح محەمەد، بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان، ڕایگەیاند: ”ماوەیەكە دەستمان بە نۆژەنكردنەوەی قەڵای شێروانە لە كەلار كردووە و ڕەنگە لەم مانگەدا كارەكانی نۆژەنكردنەوەی قەڵای شێروانە كۆتایی پێ بێت”.

ماویەكە لەسەر بودجەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری گەرمیانەوە دەست بە نۆژەنكردنەوەی قەڵای شێروانە كراوە.

قەڵای شێروانە یەكێكە لە شوێنەوارە دیارەكانی سنووری گەرمیان و گەشتیاران كاتێك سەردانی ناوەندی ئیدارەی گەرمیان بكەن بە زۆری سەردانێكی ئەو قەڵایەش دەكەن.

قەڵای شێروانە لە ساڵی 1866-1874 لەلایەن حەمە پاشای جاف لە نزیك ڕووباری سیروان لە كەلار دروستی كراوە كە شوێنی مانەوەی خۆی بووە و قەڵاكە پێك هاتووە لە سێ نهۆمی سەرەكی و چەند ژورێكی بچووك بچووك و تا ئێستا چەند جارێك نۆژەن كراوەتەوە و ئێستاش بووەتە شوێنەوارێكی دیاری سنووری ئیدارەی گەرمیان.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو