جۆینی تیلیگرام بن

بەوێنە.. لە هەڵەبجە شانۆگەریی ”مردن لە چوار وەرزدا” نمایش كرا

بەوێنە.. لە هەڵەبجە شانۆگەریی ”مردن لە چوار وەرزدا” نمایش كرا

رۆژی دووشەممە (٧/٣/٢٠٢٢)، گرووپی شانۆی كەمئەندامانی كوردستان بە هاوکاریى کۆمەڵەى ڕۆژ بۆ کەسانى کەمئەندام، لە هەڵەبجە شانۆگەرییەکیان لەژێر ناونیشانی ”مردن لە چوار وەرزدا” نمایش كرد كە گوزارشتی لە ئازارەكانی ژنان كرد.

دلێر شێخ جەبار، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی ڕۆژ بۆ كەسانی كەمئەندام، ڕایگەیاند: ”گرووپی شانۆی كەمئەندامانی كوردستان بە هاوكاریی كۆمەڵەی ڕۆژ بۆ کەسانى کەمئەندام شانۆگەرییەكەیان نمایش کرد کە دەرهێنەرەكەی، ئاسۆ نوری سەلیم بوو”.

ڕوونیشى کردەوە: “ئامانج لە نمایشکردنی شانۆکە نیشاندانی توانای كەمئەندام بوو، بە بەتایبەت خانمە كەمئەندامەكان، چونکە تەعبیر لە ناخی خۆیان دەكەن كە ڕۆژانە بەر ئازار دەكەون، ئەمڕۆ کۆمەڵێك لەو خانمانە کە خۆیان ئاشنای ئەو موعاناتانەن هاتوونەتە سەر سەكۆی شانۆ و پێمان دەڵێن، بەسە توندوتیژی دژی ژنان بەگشتی و  كەمئەندامان بەتایبەتى”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو