کورتە فیلمی نامەحرم له نووسین و دەرهێنانی دەرهێنەری کورد ( پەیام حسەینی)یە تایبەتە بە بهرهنگاربوونهوەی توندوتیژی دژی ژنان.
سەید پەیام حسێنی لە لێداونێکی تایبەت بە ٧ ڕۆژ رایگەیاند ئامانجمان لە بەرهەمهێنانی ئەم کورتە فیلمە دەرخستنی ژیانی ژنانی کۆمەڵگەکەمانە کە بەداخەوە لە بەر کەلتور و قسە و قسەڵۆکی ناو خەڵک و کۆمەڵگەکەمان کوشتنی ژنان نەک کەمی نەکردووە بەڵکو بە داخەوە رووی لە زیاد بوون کردوە.
پەیام حسەینی وتیشی لە ناوەڕۆکی کورتە فیلمەکەدا تیشکمان خستۆتە سەر ئەوەی بتوانین بە نیشاندانی هەندی دیمەن بیر و بۆچۆنی کۆمەڵگەکەمان بەرامبەر بە ژنانی کورد بگۆڕین و گوێیان بۆ بگرین پێش ئەوەی کارەسات و کوشتنی بە دوادا بێت.
کورتە فیلمی نامەحرەم بەشداری لە سی و پێنجەمین فیستیڤاڵی مێدینای ئیسپانیادا کردووە کە یەکێکە لە گرنگترین فیستیڤاڵەکانی وڵاتی ئیسپانیا و پەسندکراوی گۆیا (GOYA) یە.
وابریارە فیستیڤاڵی مێدینای ئیسپانیا ئەمساڵ لە ڕێکەوتی 11 تا 19 مانگی مارچ بەڕێوە دەچێت
دەرهێنەری ئەم کورتە فیلمە سەید پەیام حسەینی پێشتر بە کورتە فیلمی کۆلارەکان “بادبادک ها” لە زۆربەی فیسیڤاڵە جیهانیەکان بەشداری کردووە و خەڵاتی جیهانی بە دەست هێناوە.
بوودجەی بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە لە کەمپەینی 1000 ژنی کورد دابین کراوە.. خاتوو مێهری فەریقی بە نوێنەرایەتی هەزار ژن، سپۆنسەری دارایی و بەرهەم هێنانی ئەم پرۆژەیەی لە ئەستۆ گرتووە.
فیلمی نامەحرەم پێشتر لە فیستیڤاڵی کورتە فیلمی Meihodo ئەمریکا بەشدار بووە ، فیستیڤاڵی Meihodo گرنگی بە بەرهەمی گەنجان دەدات و لە نیویۆرک بەرێوەدەچێت.
لەم کورتە فیلمەدا چەند ئەکتەرێکی بە توانای کورد بەشدارییان کردووەو ڕۆڵیان تێدا گێڕاوە.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *