شوێنه‌وارى نه‌خشی چیای هه‌ریر له سنوورى شه‌قڵاوه، نزیكه‌ی 50م له ئاستی ڕووی ده‌ریاوه به‌رزه، به گوته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى سۆران، ئه‌و شوێنه‌واره بۆ سه‌رده‌مێكى زۆر كۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى هه‌ریریش ده‌ڵێت، هاوشێوه‌ى شوێنه‌وارى ”نه‌خشى چیایی هه‌ریر” وه‌ك درووشمێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ناحیه‌كه نه‌خشێندراوه.
نه‌خشی شوێنه‌وارى چیای هه‌ریر، دیمه‌نێكى سه‌رنجڕاكێشى به‌خشیوه و له پانتایه‌كى به‌رزى چیای باتاس لە چوارچێوه‌یه‌كی لاكێشه‌ییدا به قووڵیی نزیكه‌ی 40 سانتیمه‌تر و به‌رزیی نزیكه‌ی (2.5م) نه‌خشه‌ییه‌ك له‌ڕووی شاخه‌كه‌دا هه‌ڵكه‌ندراوه كه وێنه‌ی جه‌نگاوه‌رێكه به پێوه وه‌ستاوه و ڕووی كردووەته باشوور و هه‌نگاو به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌نێت، ده‌ستی ڕاستی به‌رز كردووەته‌وه و ڕمێكی درێژی به‌ده‌ستی چه‌پییەوە گرتووه، سه‌ری رمه‌كه بۆ سه‌ره‌وه‌یه و شریتێكی پێوه‌یه، دەربارەی سه‌رده‌می نه‌خشی هه‌ریر باتاس چه‌ندین بۆ چوونی جیاواز هه‌یه”.
عه‌بدلوه‌هاب سلێمان، به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى سۆران، رایگه‌یاند: “له سنوورى ناحیه‌ى هه‌ریر و شه‌قڵاوه چه‌ندین ناوچه‌ى شوێنه‌واریى گرنگ هه‌ن، یه‌كێك له‌و شوێنه‌وارانه‌ش كه‌وتووەته چیای هه‌ریر كه به شوێنه‌وارى ”نه‌خشى چیای هه‌ریر” و چه‌ند ناوێكى دیكه ناوى ده‌به‌ن، مێژوه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مێكى زۆر كۆن، بۆ دۆزینه‌وه‌ى مێژووى ئه‌و شوێنه‌واره، ناوچه‌یه‌كى شوێنه‌وارى به ناوى ”گردى تلێ” له به‌رامبه‌ر هه‌مان شوێنه‌واردا هه‌یه، له به‌رنامه و پلانماندایه له داهاتوودا كارى هه‌ڵكۆڵینى تێدا بکەین، به‌مه‌ش ده‌توانین زانیاریى زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م شوێنه‌واره كۆ بكه‌ینه‌وه”.
به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى سۆران گوتیشى: “ئه‌گه‌رچى له به‌رنامه‌ماندا هه‌بووه كه كارى هه‌ڵكۆڵین له چه‌ندین شوێنى شوێنه‌وارى سنووره‌كه‌مان بکەین، به‌ڵام درووستبوونى قه‌یرانى دارایی و شه‌ڕى داعش دواتریش بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، كاریگه‌ریى زۆرى هه‌بووه و به‌ربه‌ستى بۆ درووست كردووین، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له چه‌ند شوێنه‌وارێكى سنووره‌كه‌مان، به هاوكاریى شوێنه‌وارییه جیهانییه‌كان كارى هه‌ڵكۆڵین به‌رده‌وامه”.
كاروان كه‌ریم خان گونده‌ژۆرى، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى هه‌ریر سه‌ر به قه‌زاى شه‌قڵاوه، رایگەیاند: “شوێنه‌وار ناسنامه‌ى گه‌لانه و ئه‌ركه بایه‌خى زۆریان پێ بدرێت، له سنوورى ناحیه‌ى هه‌ریریش چه‌ندین ناوچه‌ى شوێنه‌وارى هه‌یه و پێویستیان به كارى هه‌ڵكۆڵین هه‌یه، یه‌كێك له‌و شوێنه‌وارانه‌ش بریتییه له شوێنه‌وارى (نه‌خشى چیای هه‌ریر) له سنوورى ناحیه‌كه‌مان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: “له به‌رنامه و پلانماندایه گرنگیى زیاتر به شوێنه‌واره‌كانى سنووره‌كه‌مان بده‌ین و به هاوكاریى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى شوێنه‌وارى سۆران و شوێنه‌وارناسه جیهانییه‌كان، بۆ كارى هه‌ڵكۆڵین و دۆزینه‌وه‌ى ناسنامه‌ى شوێنه‌واره‌كان”.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى هه‌ریر ده‌شڵێت: “ده‌ستكارىكردنى شوێنه‌واره‌كان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه كراوه، هه‌روه‌ها هاوشێوه‌ى شوێنه‌وارى (نه‌خشى چیای هه‌ریر) له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ناحیه‌كه‌مان نه‌خشێندراوه و وه‌ك درووشمێكى شوێنه‌وارى دامانناوه”.




Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *