جۆینی تیلیگرام بن

فیلمێكی كوردی خەڵاتی باشترین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ڤیكتۆریای پێ درا

فیلمێكی كوردی خەڵاتی باشترین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ڤیكتۆریای پێ درا

فیلمی سینەمایی (ئەزموون)، لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد (شەوكەت ئەمین كوركی) خەڵاتی باشترین فیلمی لە بیست و حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی (ڤیكتۆریا) لە وڵاتی كەنەدای بەدەست هێنا.

فیلمی سینەمایی (ئەزموون The Exam) چوارەمین فیلمی بڵندی سینەماكاری كورد، شەوكەت ئەمین كوركییە، لە بەرهەمهێنانی مەمەد ئەكتاش، بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەرە؛ لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی لە بەشی سەرەكیی بیست و حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی (ڤیكتۆریا Victoria) لە وڵاتی كەنەدا نمایش كرا و لەلایەن هۆگران، ڕخنەگران و نووسەرانی سینەماییەوە، پێشوازیی لێ كرا و توانی خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی (پێشبڕكێی نێودەوڵەتی)ی ئەم ڕووداوە گرنگە سینەماییە بەدەست بێنێت.

ئەزموون، بەرهەمی كۆمپانیای (میتۆس فیلم)ی بەرلین و كۆمپانیای (مەستی فیلم)ی سلێمانی، كە بە پاڵپشتیی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرهەم هاتووە و لە لایەن كۆمپانیای ئەڵمانی (ئاڕت هوود ArtHood) لە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە.

بیست و حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی (ڤیكتۆریا VFF) بە سەرۆكایەتیی دان مەك دۆنا Dan McDonagh و بە بەرپرسیاریی خاتوو كێتی كەی و بە نمایشی بەرهەمی وڵاتانی جیهان، لە بەشە جۆراوجۆرەكانی پێشبڕكێ و دەرەوەی پێشبڕكێ، لە ڕۆژانی 4 تا 13ی شوباتی 2022 لە شاری ڤەنكۆڤێر لە وڵاتی كەنەدا بەڕێوە چوو.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو