فۆتۆگرافێكی جیهانی فیلمێكی دیكیۆمینتاری لەسەر هەرێمی كوردستان بەرهەم دەهێنێت کە لە ساڵی لە ساڵی 1991دا سەردانی هەرێمی كوردستانی کردووە و فیلمێكی بەناوی “كوردستان مۆن ئامور” دەرهێناوە.
لەئێم دۆك هیین لە دایك و باوكێكی ڤێتنامیە و ئێستا پەنابەرێكی فەرەنسایە وێنەگرێكی بەناوبانگی جیهانییە، ئەو گەشتی بۆ ژمارەیەك وڵاتی جیهانی كردووە و لەوانەی بەشێك لەو شوێنانە پێشتر شوێنی گرژی و ئاڵۆزی تێدابووە، هەندێك لە میدیاكان ناوی ئەو فۆتۆگرافە وەكو پەیامنێرێكی بێ سنوور ناوی دەبەن، لەئێم دۆك هیین لە ساڵی 1991دا سەردانی هەرێمی كوردستانی عێراق و فیلمێكی بەناوی “كوردستان مۆن ئامور” دەرهێناوە كە كە باس لە بەشێك لە گەشتەكەی دەكات.
ماڵپەری france3-regions راپۆرتێكی لەسەر ئەو فۆتۆگرافە بڵاوكردووەتەوە نووسیویەتی: “لەئێم دۆك هیین بۆ یەكەمین جار لە ساڵی 1991دا هاتۆتە چیاكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا، دوك هیێن لەو كاتە وێنەی یەكەم پەنابەری كوردی گرت و ئەو وێنەیەش لە زنجیرەی ئەو وێنانەبوون كە لە فیلمەكەیدا بەكاری هێناون”.
هەر لە راپۆرتەكەدا ئەوەش خراوەتە روو لە ساڵی 1990دا لەئێم دۆك هیین گەشتێكی دوورودرێژ دەست پێدەكات، لە ناوچەی ئیكویلیبرەوە بۆ ژمارەیەكی شوێنی جیهان، لە ڕۆمانیاوە بۆ ڕواندا، لە ڕووسیاوە بۆ باشووری سودان و دواتر بۆ هەرێمی كوردستان.
هەر لە ماڵپەرەكە روونیشکراوەتەوە لەئێم دوك هیین پێشتر نەهامەتی دیوە، كاتی دیمەنی بەشێك لە نەهامەتییەكانی كوردستانی بینوەی یادەوەرییەكانی خۆی بە بێر هاتۆتەوە چونكە ئەویش پێشتر ژیانێكی دژواری بینیوە.
لە كوتایی راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەکراوە كە فیلمی دیكۆمێنتی “كوردستان مۆن ئامور” چیرۆكێكە كە پیاوێك داهێنانی خۆی لە چاوی كەسانێكی بێ وڵات ڕادەكێشێت و وەكو خۆی بەدوای ناسنامەكەیدا دەگەڕێت.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *