قاچاخچیانی کەلوپەلی مێژوویی و شوێنەواری لە شاری ئامەد لە باکووری کوردستان ویستوویانە دەستنووسێکی کۆن بفرۆشن کە بە زمانی عیبری نووسراوە، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراون.
پاش ئاگاداربوونی پۆلیسی شاری ئامەد، لە هەبوونی دەستنووسێکی وا و نیازی بازرگانی پێکردنی لەلایەن قاچاخچیانەوە، چەند پۆلیسێک وەک کڕیاری دەستنووسەکە، پەیوەندی بە قاچاخچییەکانەوە دەکەن و بە بڕی دوو سەد و بیست هەزار دۆلار لەسەر کڕینی ئەم بەڵگە مێژووییە ڕێک دەکەون، پاشان لە کاتی وەرگرتنی دەستنووسەکە و پێدانی پارەکەیدا، دەستیان بەسەر دەستنووسەکەدا گرتووە و قاچاخچییەکانیشیان دەستگیر کردووە.
ئەم دەستنووسە قەبارەی بچووکە و بەرگەکەی لە پێستی ئاژەڵ دروست کراوە. پاش دەستبەسەرداگرتنیشی، پێشکەشی مۆزەخانەی ئامەد کراوە، تاکوو لەوێ بپارێزرێت.


Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *