جۆینی تیلیگرام بن

زنجیرە درامایەک لەسەر داعش لە هەولێر بەرهەمدەهێنرێت

زنجیرە درامایەک لەسەر داعش لە هەولێر بەرهەمدەهێنرێت

ئەکتەری شەش وڵاتی عەرەبی لە هەولێرن و سەرقاڵی کاری وێنەگرتنن لەبارەی هاتنی داعش بۆ سنوورەکە، زنجیرە درامای لەیلەتول سقوت، باسی کەوتنی شنگال و موسڵ لە دەستی داعش دەکات. ئەو تراژیدیا و کارەساتەی لە شنگال روویدا پشکی شێری لەو درامایە بەرکەوتووە.

سیبا موبارەک، ئەکتەری ئوردنی رایگەیاند “رۆڵی من لەو درامایە، پزیشکێکی ئێزدییە، لە ماڵباتێکە کە دەستی لە رزگارکردنی ماڵباتێکی شنگالدا هەیە. کەسایەتییەکی بەهێزە و حەز لە وڵاتی خۆی و ئێزدیبوونی خۆی دەکات لەڕێگەی ئەوەوە باسی کولتووری ئێزدی دەکەین.”

ئیلیا مستەفا ئەکتەرێکی دیکە و دەڵێت “کچێکی ئێزدیم و ناوم نادیەیە، داعش لە پێش چاوی من کچەکەم دەکوژێت.”

ناوی ئەو زنجیرە درامایە لە شەوی کەوتنی موسڵ لە دەستی داعش هاتووە، ژیان و هزر و لایەنی دیکەی داعش پیشان دەدات.

جەواد شاکرچی، ئەکتەری عێراقی دەڵێت “گرنگی ئەو کارە ئەوەیە کە باسی قۆناخێکی هەستیار دەکات کە عێراق پێیدا تێپەڕی، کاتێک موسڵ کەوتە دەستی داعش ئەو کاتە زۆر زەحمەت بوو بە تایبەت بۆ هەرێمی کوردستان کە لەبەرامبەر ئەو هێرشە وەستایەوە. بۆیە ئەو کارە گرنگە و ئەو قۆناخە بەڵگە دەکات.”

رۆڵی مەسعود بارزانی و پێشمەرگە لە رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوی داعش لە بەشێکی گەورەی ئەو درامایەدایە کە بڕیارە لە دەستپێکی ساڵی 2022 پەخشبکرێت.

باسم یاخۆر، ئەکتەری سووری دەڵێت “رۆڵی من لەو درامایە رۆژنامەڤانێکە کە رووداوەکان دیۆکیۆمێنت دەکات، ئەوەی گرنگە کە دەبێت بەشێوەیەکی راست بگوازرێتەوە.”

بەپێی کۆمپانیای دەرهێنەر لەو زنجیرە درامایە، ئەو کارە گەورەترین کارە کە لەسەر داعش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادە دەکرێت، ئامانجیش بەڵگەکردنی پێکەوەژیانە لەو دەڤەرە، هەروەها خۆڕاگری و سەرکەوتنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراقە لە دژی تیرۆر.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو