جۆینی تیلیگرام بن

کتێبێکی مام جەلال بڵاوکرایەوە

کتێبێکی مام جەلال بڵاوکرایەوە

کتێبێکی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری کۆچکردووی یەکێتیی لە چوارەمین ساڵیادی کۆچی دواییدا بڵاوکرایەوە، کتێبەکە ساڵی ١٩٨٧ بە زمانی عەرەبیی نووسراوە و وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردیی.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا لە شاری سلێمانی، بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومیی و کەسایەتی ڕۆشنبیر کتێبی “کام ئایندە و کام دیموکراسی، مافی خەونیش بەگەلێک ڕەوا نابینێت؟” لە نووسینی جەلال تاڵەبانی، بەزمانی کوردیی بڵاوکرایەوە.

حاکم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندییەکانی یەنەکە لە وتارێکدا کە لە مەراسیمەکدا پێشکەشی کرد وتی: ئەم کتێبە وەڵامی مام جەلال بووە بۆ ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعیی عێراقیی کە ئەوکات بەتووندی دژی وتەیەکی نەوشیروان مستەفا وەستاوەتەوە، کە وتوویەتی دەبێت عێراق بکرێت بەسێ هەرێم، لەم تێزەدا مام جەلال چەندین بەڵگە و دۆکیۆمێنتی کۆکردووەتەوە لەسەر ئازادیی گەلان.

لە مەراسیمەکەشدا کتێبەکە بەواژۆی وەرگێڕەوە بەسەر ئامادەبووانی مەراسیمەکەدا دابەشکرا، لە زۆربەی کتێبخانەکانی هەرێمی کوردستانیش کتێبەکە بەردەستە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو