هه‌ورامان له چل و پێنجه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی كه‌له‌پووری جیهانی یونسكۆدا وه‌ك بیست و شه‌شه‌مین پێگه‌ی كه‌له‌پووری دیاری ئێران له لیستی جیهانی یونسكۆدا تۆمار كرا.
سنوری تۆماری جیهانی ناوچه‌ی هه‌ورامان 303 هێكتار و 700 گوند، 300 شوێنی نیشته‌جێبوونی هه‌میشه‌یی، 3 ناوچه‌ی پارێزراو و 1100 ناوچه‌ی مێژوویی، فستیڤاڵ و نه‌ریته‌كانی ناوچه‌كه و تۆماركردنی چنینی 36 گوند له‌خۆگرتووه.
هه‌ورامان ناوچه‌یه‌كی جوگرافیایی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستانی عێراقه. یه‌كێكه له سروشتی ترین و جوانترین ناوچه‌كان كه له نێوان سێ پارێزگای كرماشان و كوردستانی ئێران و هه‌ڵه‌بجه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
ناوچه‌یه‌ك له ناوجه‌رگه‌ی دا كلتورێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و پر له كه‌له‌پوور، داستان و ئه‌فسانه و نه‌ریت گه‌لێكی له رابردووی دووری تا به ئه‌مرۆ پاراستووه.
جیا له جوانیه سه‌رسوڕهێنه‌ره سروشتیه‌كانی، گرنگی گژوگیا ده‌رمانیه‌كان، باخ و كاره ده‌ستیه‌كان، ئاسه‌واری مێژوویی و كه‌له‌پووری جیاواز، كلتور و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكانی هه‌ورامانیش یه‌كێكی دیكه‌یه له تایبه‌تمه‌ندیه دیاره‌كانی ناوچه‌كه كه بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌زاران كه‌س له ناوچه جیاوازه‌كانی ئێران و عێراق و وڵاتانی دیكه سه‌ردانی ئه‌و شوێنه بكه‌ن.
سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه له خه‌ڵكی ماندونه‌ناس و خوێن گه‌رمی ناوچه‌ی هه‌ورامان له دوو پارێزگای كرماشان و كوردستانی ئێران و هه‌ڵه‌بجه له هه‌رێمی كوردستانی عێراق پیرۆز ده‌كات.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *