جۆینی تیلیگرام بن

ئەکادیمیایەکی گەورەی موزیکی کوردیی لە باکوور کرایەوە

ئەکادیمیایەکی گەورەی موزیکی کوردیی لە باکوور کرایەوە

لە ساڵی ٢٠١٧دەدا مامۆستایانی موزیکی کوردیی، لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان، ئەکادیمیایەکی موزیکیی کوردییان بە ناوی “ما” موزیک کردەوە، کە دوای داخستنی  “کۆنسەرڤەتوار ئرام تیگران”بوو کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، لە شەشی ئەم مانگەدا بەشی منداڵانی تێدا کرایەوە.

ئەکادیمیای ما میوزیک، کە کورتکارەوەی ناوی مۆزیپۆتامیایە، ئەم ئەکادیمیایە لە دوای کۆنسەرڤەتواری ئارام تیگران، کە ناوەندێکی موزیکیی-بووە و لە مانگی سێی ساڵی ٢٠١٧دەدا دەسەوڵەتی تورک دایخستووە، هەر لە هەمان ساڵدا وەکو وەڵامێک بۆ داخستنی کۆنسەرڤەتوار ئەکادیمیای ماموزیک دەکرێتەوە.

لە  ساڵی ٢٠١٧ دەدا مامۆستایانی موزیکی کوردیی لەشاری ئامەدی باکووری کووردستان، ئەکادیمیایەکی میوزیکیی کوردییان بە ناوی “ما” موزیک کردەوە، لە ڕۆژی ٦ی ئەم مانگەشدا، بەشی منداڵانی بە ئاهەنگێک کرایەوە کە منداڵ لە زگی دایکیدا تا ٥ ساڵی دەتوانن لەو فێرگەیەدا فێری موزیک ببن.

ما موزیک کە لە چوارچێوەی ئەو ئەکادیمیایەدا ئۆرکەسترای ئاوازی سروشتیی، منداڵان، ژنان و فۆلکلۆریی کوردیی کرایەوە کە تاکو ئێستا لە ما موزیکدا هەن، ئەو ئەکادیمیایە بە ناونیشانی ماڵی دووەمی ئێوە کارەکانی دەرێژە پێدەدات.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەم ئەکادیمیایە لە جیهاندا یەکەم ئەکادیمیای موزیکیی کوردییە، لە ڕێگەیەوە زۆر گەنج پەروەردە کراون و فێری چەندیین ئامێر موزیک کروان و لە ئیستادا کۆنسێرت و بەرهەمی تایبەت بەخۆیان هەیە.

یەکێک لە مامۆستاکانی ئەکادیمیای زارۆک ما موزیک (ما موزیکی منداڵان)، بە ناوی شیرکۆ کانیوا دەڵێت: ئەم ناوەندەمان کردوەتەوە بە دروشمی ئێمە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین منداڵەکانمان بە بێ موزیک بمێننەوە، داوای هاوکارییمان لە ئینستتیۆی گۆتهێی ئەڵمانیا کرد، ئەوانیش قبوڵیانبوو، بەڵام ئەو هاوکارییە مادییە بەس نەبوو بۆ ئێمە، دواتر ئێمە سەردانی هەندێک شوێنی ترمان کرد و داوای هاوکارییمان کرد، ئەوانیش کامپینێکیان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ لایەنە خێرخوازییەکان بۆ هاوکاریی کردنمان دەستپێکرد، لە ئەنجامدا ئێمەش “ما زارۆک” مان کردەوە.

ویشی: پیێشوتریش ئێمە لە ڕێگەی خولەوە پەروەردەی موزییکمان بە منداڵان دەوتەوە کە توانیمان ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ منداڵ فر  بکەین، کە تەمەنیان لە پێش لەدایکبونەوە تا پینج ساڵ بوون، بەڵام لە دوای جەژنی قوربانەوە پەروەردەی فەرمیی ئەکادیمیای زارۆک ما دەست پیدەکات، ئێمە ١٠ی ئەم مانگە بۆ پیرۆزبایی کردن لە ئەکادیمیاکەمان ئۆرکەسترایەک بە ناوی ئۆرەکسترای ما پیشکەش دەکەین.

یەکێی تر لە مامۆستاکانی ئەکادیمیا کە، بە ناوی ئەڤین دولەک، دەڵێت: ئێمە لە ئەکادیمیاکە لە پێش دەستپێکردنی  پەروەردەی موزیک فێری کولتوور و زمانی کوردییان دەکەین و دواتر دەست بە پەروەردەی موزیکی کوردیی دەکەین.

هەر بۆیە ٦ی ئەم مانگەش ئەندامانی ماموزیک بە بۆنەی کردنەوەی زارۆک ما وە بە گۆرانیی زارەواکانی کرمانجیی و سۆرانیی و زازاکیی ئاهەنگیان گێڕا.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو