وەزارەتى رۆشنبیرى رایدەگەیەنێت؛ رەزامەندى حکومەتى یۆنانمان وەرگرتووە بۆ کردنەوەى بەشى کوردى لە کتێبخانەى نیشتمانى یۆنان. دەشڵێت: داوا لەنووسەران دەکەین، ئەوانەی دەیانەوێت کتێبەکانیان لەو کتێبخانەیە بونى هەبێت دەتوانن کتێبەکانیان بنێرن.
وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوانى هەرێم رایگەیاند: بەهاوکاری دڵسۆزان، دواى هەوڵ و تەقەلایەکی زۆر، توانیمان رەزامەندی حکومەتی یۆنان وەرگرین بۆ کردنەوەی بەشێکی کوردی لە کتێبخانەی نیشتمانی یۆنان.
دەشڵێت:داوا لەنووسەرانی کوردستان دەکەین، ئەوانەی دەیانەوێت کتێبەکانیان بەشێوەی کتێب و بە شێوەی دیجیتاڵی لەو کتێبخانەیەدا هەبن، دەتوانن لەڕێگەی کتێبخانەی گشتی شارەکانیانەوە بۆماوەی هەفتەیەک کتێبەکانیان رەوانە بکەن بۆمان بە هەردوو شێوەی کتێب یان لەسەر (CD) بە دیجیتاڵی.
رونیکردۆتەوە، پێویستە ناوەڕۆکی ھەر کتێبێک بەدێڕو نیوێک تا دوو دێڕ لەسەر کاغەزێک بنوسرێ و بخرێتە ناو دوتوێی کتێبەکەوە.
هەروەک، ئەمەشى بەدەرفەت بۆ نوسەرانى کورد داناوە تاکتێبەکانیان لەکتێبخانەی وڵاتانی دنیادا بڵاو ببنەوە.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *