ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٦/٦/٢٠٢١ لە مەراسیمێکدا، لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو لە لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەران و رۆشنبیران و رۆژنامەنووسانی هەولێر، ناوەندی هەولێری مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی ژمارە یەکی گۆڤاری دیوانی بڵاوکردەوە.
لە مەراسیمەکەدا سمکۆ عەبدولکەریم سەرنووسەری گۆڤاری دیوان وتارێکی پێشکەش کردو تیشکی خستە سەر ئامانجەکانی دەرکردنی ئەم گۆڤارەو رایگەیاند گۆڤاری دیوان گۆڤاری سەرجەم نووسەرو ئەدیب و رۆشنبیرانەو بەبێ جیاوازی ئایدۆلۆژی و فکری خزمەت دەکاو مینبەری هەمووان دەبێت.
سەرنووسەری گۆڤاری دیوان وتیشی دیوان گۆڤارێکی مانگانەیەو ناوەندی هەولێری مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەریدەکات.
لەکۆتایی مەراسیمەکەدا لەلایەن هەریەک لە هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا و فرمێسک وریا قانع پەردە لەسەر ژمارە یەکی گۆڤاری دیوان لادراو بەسەر ئامادەبووان دابەش کرا.
فۆتۆکان: ئومێد ئیبراهیم






Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *