جۆینی تیلیگرام بن

لەساڵیادی ڕاگواستنی قەڵادزێ ڤیستیڤاڵی کولتووریی و ھونەری بەڕێوەچوو

لەساڵیادی ڕاگواستنی قەڵادزێ ڤیستیڤاڵی کولتووریی و ھونەری بەڕێوەچوو

لە ساڵیادی بۆردومان کردن و ڕاگواستنی شارۆچکەی قەڵادزێ دا، ڤیستیڤاڵی کولتووریی و ھونەریی سازدرا، ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبرنی ڤیستیڤاڵەکەش رایدەگەیەنێت: ئامانجمان ئەوەیە لەم رێگەیەوە کولتووری کورد بە نەوەی نوێ بناسێنین.

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە پێش پاڕکی شاری  شارۆچکەی قەڵادزێ-ی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕیین، لە ساڵیادی ڕاگواستنی زۆرە ملێی شارۆچکەکە لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە، ماڵی کەلەپووریی و ڕۆشنبییریی قەڵادزێ و چەند کەسایەتییەک ڤیستیڤاڵێکی کولتووریی و ھونەریی سازدا، تێیدا ژمارەیەک چالاکیی جۆرایی کولتووریی و ھونەریی  پێشکەش کرا.

عەلی دینکە، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبرنی ڤیستیڤاڵەکە بە ڕۆژنیوزی راگەیاند: ئەمساڵ بۆ یەکەمین جارە کەبەم شێوازە و بە ڤیستیڤاڵ ئەم یادە دەکەینەوە، لە ساڵانی داھاتووش ھەر بەم شێوازە ئەم یادە دەکەینەوە بە دروشمی “ئێوە وێرانتان کرد ئێمە ئاوەدانی دەکەینەوە.”

دینکە، داوای لە حکومەت و لایەنە پەیوەندی دارەکرد کە زیاتر ئاوڕ لە ناوچەکەیان بدەنەوە و خزمەتی زیاتری قەڵادزێ بکەن.

 ئەندامی دەستەی بەڕێوەبرنی ڤیستیڤاڵەکە، وتیشی: “ئامانجمان لەم ڤیستیڤاڵە ئەوەیە کە لەم رێگەیەوە کولتووری کورد بە نەوەی نوێ بناسێنین و ئاشنای کولتووری کۆنی گەلەکەیان بن .” 

لە ٢٦/٦/١٩٨٩ لەلایەن ڕێژمی بەعسی عێراقەوە، دانیشتوانی شارۆچکەی قەڵادزێ بە زۆر ڕاگوێزران و لە ئۆردوگا زۆرە ملێکاندا نیشتەجێکران، شارۆچکەکە لەگەڵ و روخێندرا و کرا بە ناوچەیەکی قەدەغە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو