جۆینی تیلیگرام بن

‘بێ نیشتمان’ لە بەرلینەوە بۆ سینەماکانی هەرێمی کوردستان

‘بێ نیشتمان’ لە بەرلینەوە بۆ سینەماکانی هەرێمی کوردستان

فیلمی سینەمایی ‘بێ نیشتمان’ لە دەرهێنانی تورج ئەسڵانی و بە ڕۆڵ بینینی شوان عەتوف و هانی موجتەهیدی، دوای بەشداریی لە فێستیڤاڵی ‘بەرلین’ وەکو گرنگترین بازاڕی فیلم لە ئەورووپا و جیهان، لەسینەماکانی هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت.

فیلمی سینەمایی ‘بێ نیشتمان’ Landless لە نووسین، دەرهێنان و بەرهەمهێنانی سینەماکاری کورد ‘تورج ئەسڵانی’، بە ڕۆڵ بینینی ‘شوان عەتوف’ و ‘هانی موجتەهیدی’ ئەکتەرانی ناوداری کورد و چەند ئەکتەرێکی دیکە، بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی ‘ماد مووڤی’ MAAD Movie و هەروەها بەرهەمی هاوبەشی ‘ڕه‌ز هەڵکەوت ڕەشید’ لە هەرێمی کوردستان و سوریا، لە ڕۆژی جەژنی قوربان واتە ٢٠ی تەمموز و هەروەها لە ڕۆژانی دوایی لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان و سەرتاسەری وڵاتی عێراق نمایش دەکرێت.

فیلمی سینەمایی ‘بێ نیشتمان’ بۆ یەکەمین جار لە ٧١مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ‘بەرلین’ لە وڵاتی ئەڵمانیا لە لایەن کۆمپانیای “تسویر گستر الهە پارسی” (ئێلی ئیمەیج) Eli Image بەبەرپرسیارییەتی “ئیلاهە نەوبەخت” نمایش کرا.

مەنسور جیهانی

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو