جۆینی تیلیگرام بن

مزگەوتی حەزرەتی سولەیمان لە ئامەد

مزگەوتی حەزرەتی سولەیمان لە ئامەد

مزگەوتی حەزرەتی سولەیمان مزگەوتێكە دەكەوێتە شاری ئامەد لە ناوچەی سووری ئامەد لە باكووری كوردستان لە توركیا.

بەپێی سەرچاوەكان، مێژووی دروستكردنی بناغە و شورای مزگەوتەكە بۆ ساڵانی نێوان ١١٥٥ بۆ ١١٦٩ دەگەڕێتەوە، مزگەوتی حەزرەتی سولەیمان لەلایەن نیسان ئۆغلو عەبدول لەسەر شێوازی عەرەبی بنیات نراوە.

سەرچاوەكان دەڵێن، مزگەوتەكە گۆڕی حەزرەتی سولەیمانی لێیە، ناوبراو كوڕی خالیدی كوڕی وەلید بووە. زۆر كەس ناوی مزگەوتەكە بەھەڵە وەك مزگەوتی پێغەمبەر سولەیمان لێكدەداتەوە. شێوەی نوێی مزگەوتەكە بۆ ساڵی ١٦٣١ دەگەڕێتەوە.

ئامەد،بە گەورەترین و دێرینترین شاری باكووری كوردستان و كوردستانی گەورە. دادەنرێت و هەروەها شاری ئامەد وەك پایتەختی گەورەی هەر چوار پارچەی كوردستان دادەنرێت.
سەرچاوە مێژوویەكان باس لەوە دە كەن،ناوی ئامەد لە ئیمپڕاتۆرەتیی مادەوە ھاتووە و ڕۆمانیەكان لەساڵی (66) پێش زاین بەناوی ئامەدیان لێناوەو پاشان كەوتۆتە ژێر دە سەڵاتی ئیمراتۆریەتی فارس ساڵی (359) زاینی و دواتر ناوی دیاربەكریش دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی هاتنی ئیسلام بۆ ئەو ناوچەیە، كە خێڵی (بەنی بەكر وائل) تێیدا نیشتەجێ بوون لە سەردەمی معاویەدا و لەسەردانی كەمال ئەتاتورك سەرۆك كۆماری توركیا بۆ ئەو شارە ساڵی(1937 ) داوایكرد لە نووسراوە فەرمیەكاندا بە دیار بەكر ناوببرێت بەڵام لە باكوری كوردستان هەر بە ئامەد ناو دەبرێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو