جۆینی تیلیگرام بن

ئەلبومێک لە وێنەکانی دڵشاد ئەحمەد

ئەلبومێک لە وێنەکانی دڵشاد ئەحمەد

‘دڵشاد ئەحمەد’ ئەکتەر و دەرهێنەری ناوداری شانۆی کوردستان و سەرۆکی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری، دوێنێ لە شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید، کۆچی دوایی کرد.

هونه‌رمه‌ند ‘دڵشاد ئەحمەد’ ئەکتەر و دەرهێنەری دیار و ناوداری کورد، که سەرۆکی فێستیڤاڵی فیلم و شانۆی کوردی “یۆتۆبۆری” Goteborg و هه‌روه‌ها سەرۆکی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری Internationella Sköna Konster بوو ، دوای ماوەیەک ململانێی لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی دوێنێ لە نەخۆشخانەی یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

‘دڵشاد ئەحمەد’  دەرچووی بەشی ده‌رهێنان و نواندنی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شاری سلێمانی بوو، تا ئەو کاتەی کە لە باشووری کوردستان دەژیا لە کۆمەڵێک شانۆگەریی گرینگی ئەو سەردەمەدا وەکو ئەکتەر و دەرهێنەر، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو، لە ساڵی ١٩٨٤ ڕوویکردە تاراوگە و لە وڵاتی سوید نیشتەجێ بوو، لەوێش لە کاری هونەریی دانەبڕا و لە چەندین شانۆگەری و هەروەها فیلمی کوردی و بیانیدا وەکو ئەکتەر بەشدارییەکی بێوێنەی کرد، ئەمە جگە لە بەڕێوبەرایەتیی گروپی هەڵپەڕکێ و چەندین کاری هونەریی تر.

دڵشاد ئەحمەد، لە دوایین پڕۆژه‌ و کاری هونەریی خۆیدا بە هاوڕێیەتی لەگەڵ هاوکارەکانی لە کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری، حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “یۆتۆبۆری”یان بەڕێوەبرد، کە تیایدا بەرهەمی سینەماکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، باشووری کوردستان و سینەماکارانی کورد لە ئەوروپا نمایش کران، هەروەها چەندین کۆڕی پسپۆڕانەی هونەریی سینەما تیایدا ساز کرا، کە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕۆژانی ٢٧ و ٢٨ و ٢٩ی تشرینی دوەمی ٢٠٢٠ بەشێوەی ئۆنلاین له‌ وڵاتی سوید بەڕێوەچوو.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو