جۆینی تیلیگرام بن

شانۆی “با ئەنفالەکان لەیاد نەکەین” لەسەر شەقام نمایشکرا

شانۆی “با ئەنفالەکان لەیاد نەکەین” لەسەر شەقام نمایشکرا

لەچوارچێوەی چالاکییەکان بۆ ٣٣یەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفال، شانۆی سەرشەقامی “با ئەنفالەکان لەیاد نەکەین” نمایشکرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، چالاکییەکی هونەری بۆ ۳۳یەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفال، ئەنجامدرا.

شانۆگەرییەکە لە شەقامی بەرامبەر نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب لە شارۆچکەی کەلار بەڕێوەچوو، لەسەرەتادا، ژمارەیەک ئۆتۆمبێل، شۆفڵ، گرێدەر و سەربازی ئاسایی و پلەدار، کە ئاماژەبوون بۆ ئەو هێزەی بەشداری شاڵاوی ئەنفالیان کرد لە کاتی ڕژێمی ىەعسدا چەند چرکەیەک نمایشیان کرد.

 دواتر، ۱٨۲ باڵۆنی سپی وەک هێمایەک بۆ ڕۆحی پیرۆزی ۱٨۲ هەزار مرۆڤی زیندە بەچاڵکراو، لەلایەن کەسوکاری ئەنفالکراوەکان و میوانانی شانۆگەرییەکە بۆ ئاسمان هەڵدران.

لەبەشێکی دیکەی شانۆگەرییەکەدا، کچێک لەناو دەمی شۆفڵێکدا پیشانی ئامادەبووان درا وەک گەڕاوەیەکی نێو گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ئەنفالکراوەکان، دەیووت” “من نامەوێت لێرە بژیم، بمبەنەوە بۆ خاکی کوردستان” کەسوکاری ئەنفالکراوەکانیش پێشوازییان لەکچەکە کرد و گوڵبارانیان کرد.

لەبەشی کۆتایی شانۆگەرییەکەدا، سرودی ئەی شەهیدان لێدرا و مەحمود گەرمیانی، وەک خاوەنی بیرۆکەی شانۆگەرییەکە، داوای کرد، هەمووان دەست بخەنە سەر دڵیان وەک ڕێزێک بۆ شەهیدانی ئەنفال و شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان.

لەگەڵ ئەوەشدا مەحمود گەرمیانی، بەدەنگی بەرز هاواری دەکرد “ئێرە هەرێمی کوردستانە، کورد پێویستی بەوەیە پشتی یەکتر بگرن و کوردستان لە دوژمن بپارێزین”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو