جۆینی تیلیگرام بن

ڕۆژی جیهانی شانۆ لە سلێمانی بەرز ڕاگیرا

ڕۆژی جیهانی شانۆ لە سلێمانی بەرز ڕاگیرا

بەمەبەستی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی شانۆ و لەدرێژەی چالاکییەکانی هەفتەی ڕۆشنیریی، لە شاری سلێمانی مەراسیمێک بۆ ئەو یادە ڕێکخرا و شانۆیەکیش نمایشکرا.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هۆڵی ڕۆشنبیری شاری سلێمانی، لە درێژەی چالاکییەکانی هەفتەی ڕۆشنبیری وکۆمەڵایەتی سلێمانی و لە ڕۆژی شانۆ-دا، لەلایەن بەشی شانۆی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانییەوە مەراسیمێک بۆ ئەو ڕۆژە ڕێکخرا.

لە شاری سلێمانی بۆ ڕۆژی جیهانی شانۆ مەراسیمێک لەلایەن بەشی هونەری شانۆی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانیەوە بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و خوێندکارانی هونەرەجوانەکان ڕێکخرا.

لە سەرەتایی مەراسیمەکەدا لەلایەن تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری بەشی شانۆی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی خوێندرایەوە، تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد شانۆکاری کورد، نەک تەنها قەیرانی پەتایی بەڵکو کۆمەڵک قەیرانی دیکەی وەک گرنگیپێندان و نەبوونی بودجە بەرۆکی گرتوون، هەرچەندە بێ هیوابوون لە پاڵپشتیکردنی شانۆ لە لایەن بەرپرسانەوە بەڵام هێشتا هەوڵ بۆ گەیشتن بە خەونەکانیان دەدەن.

دواتر لەلایەن ئەیوب ڕۆستەم، نوێنەری وەزارەت، وتاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و هونەری هەرێمی کوردستان پێشکەشکرا، باسی لەوەکرد شانۆ خزمەتی زۆری بە گەلی کورد کردووە، ڕۆژگارێک هاوشێوەی پێشمەرگایەتی کارێکی پیرۆزبووە و پەیامی خۆشەویستی نەتەوەیی گەیاندووە.

پاشان کوێستان ڕەئوف، فەرمانبەری بەشی هونەری شانۆ وتاری ڕۆژی جیهانی شانۆی خوێندەوە.

هەر لەمەراسیمەکەدا کتێبی (ماسکی ئاوێنە شکاوەکان) کە لە دەقی سێ شانۆ پێکهاتووە و لەنوسینی دارۆ ئەزیزە نوسراوە پێشکەش بەئامادەبووان کرا.

لەکۆتایشدا شانۆگەریی “بەڕێکەوت مردنی ئانارشستێک” پێشکەشکرا، کە لە جۆری کۆمیدیای ڕەشە، پەیامی شانۆکە باسی لەنادادی دادگا و شاردنەوەی دۆسیەی گەندەڵییەکان لەلایەن لایەنی ئەمنی و بەرپرسانەوە دەکرد بەرامبەر هاوڵاتیان.

بڕیارەد بۆ بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی شانۆ چالاکیەکان سەبارەت بەو یادە بەردەوام بێت، سبەینێ لەهەمانکاتدا هەمان شانۆ بەردەوام دەبێت، ڕۆژانی ٢٨ و ٢٩ی مانگیش شانۆیی (ڕەنگی باران) نمایش دەکرێت، ڕۆژانی ٢٨ و ٢٩ی مانگ شانۆی (تابوت) نمایش دەکرێت، ڕۆژی ٣٠ مانگ شانۆی (کەسێک نییە باوەشم پیا بکات) نمایش دەکرێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو