جۆینی تیلیگرام بن

کورد تا موحتاجی بەغدا بێت ناتوانێ سەربەخۆ بێ..

کورد تا موحتاجی بەغدا بێت ناتوانێ سەربەخۆ بێ..

ئاسۆ عەبدوللەتیف

کورد لە عێراق هەتا موحتاجی دەسەڵاتدارانی ویلایەتی بەغداو دەوڵەتی فەقیە بێ، بۆ نان و پۆست و موچەو ئیمتیاز، دڵنیابن ناتوانێ سەربەخۆبێ و باسی ئازادی و دەوڵەتداریی و حوکمی موئەسەساتی خۆی بکات.

کورد لە سوریا واتە ڕۆژاڤا، چونکە خەریکی ئیکتیفای زاتی خۆیەتی و ساڵی پار هەر بەڕۆنی زەیتونەکەی و پەمووەکەی و بڕێک لەنەوتەکەی و داهاتی مەرزەکانی بودجەو دەخلی هاوڵاتیەکانی پڕکردەوەو زیادەشی هەبوو نەک کورتهێنان.

دەی هێزی وا پێویستی بە مەرکەزیەتی دیمەشق نیەو لەسەر قاچی خۆی وەستاوە، دەسەڵاتدارانی ئەمەوی تازەو کۆنی دیمەشق و شام پێویستیان بە ئەنجومەنەکانی خۆسەر هەیە، لەکورتترین مانادا ئەوە ڕاڤەی شۆڕشە.

ئەوەندە ملکەچیی و تەسلیم بوون بۆ دەوڵەتی مەرکەزیی و قودسیەتی نەتەوەی باڵادەست و زۆرینەی داسەپاو، کەسەدان ساڵە کوردیان دابەش و بێئیرادە کردەوە هیچ بەرەنجامێکی نابێ.

رۆحی كوردبوون و گوتارەکەی ئاوا شپرزه‌یه‌ له‌به‌رده‌م هەژموونی نەتەوەکانی سەردەست و مەرکەزیەتێکی مۆنۆکرات و داسەپاودا، وه‌ك بڵێی کورد تاوانباره‌و چاوه‌ڕوانی سزادان و حوكمدان دەکات لەلایەن ئەوانی ترەوە، تکایە واز لەو چیرۆکە بێتامە دیبلۆماسیە بهێنن، چەمکی برایەتی درۆینەی کوردو عەرەب بخەنەلاوەو لەسەر پێی خۆتان بوەستن و ئەو دارشەقە فڕێ بدەن.

ئه‌م رۆحه‌ شپرزەو هیلاکە، ئەم مامەڵەی خۆبچووککردنەوەیە لەبەردەم پایتەختە سێنتڕاڵەکان و دیوەخانەکانی نەتەوەی سەردەست، هه‌رگیز به‌رگریی پێناكرێ و ئیرادەی پێ دروست ناکرێ و بیری نەتەوەیی پێ ڕێک ناخرێتەوە، دواجار هه‌رگیز ناسیۆنالیزم و هێڵی ستراتیجی نیشتیمانی و دەوڵەتی پێ دروست ناكرێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو