جۆینی تیلیگرام بن

سودانی لەبارەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

سودانی لەبارەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات
سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، خواستیان ئەوەیە هاریکارییەکى پتەویان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا هەبێت و پەیوەندییەکانیان لە هەموو بوارەکاندا فراوان بکەن، بەتایبەت لە بوارى ئابوورى. وتیشى: “پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا دامەزراوەییە و لەسەر بنەماى رێککەوتنى چوارچێوەى ستراتیژییە”.
محەممەد شیاع سوودانى رایگەیاند، توانیویانە عێراق دووربخەنەوە لە گۆڕەپاتى ململانێکە و پێویستیان بە دیالۆگى زیاترە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان و رۆڵبینین لە سەقامگیریى ناوچەکە.
ئەو وتانەى سەرۆکوەزیرانى عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا بوو لەگەڵ کەناڵى سکاى نیوزى بەریتانی، کە لە کاتى سەردانەکەیدا بۆ ئەو وڵاتە لەگەڵیدا ئەنجامیداوە.
سوودانى رایگەیاند، زیاتر لە ساڵێکە پشێوی لە ناوچەکە و دەریاى سوور، لوبنان، سووریا هەیە و یەکدى بۆردوومانکردن هەبووە کە رۆژهەڵاتى نێوەڕاستى خستە دۆخێکى دوودڵى بۆ بەرپابوونى جەنگێکى گشتگیر.
ئەو هەڵوێستانەى سەرۆکوەزیرانى عێراق دواى ئەوە بوو کە 15ى کانوونى دووەمى 2025 رێککەوتنى ئاگربەست لە نێوان بزووتنەوەى حەماسى فەلەستینى و سوپاى ئیسرائیل بۆ راگرتنى شەڕ لە غەززە راگەیێنرا.
محەممەد شیاع سوودانى ڕاشیگەیاند: “ئاگربەست هەنگاوێکى پێشوازی لێکراوە، سەرەڕاى ئەوەى دواکەوت و قوربانى و وێرانکاریى زۆری لێکەوتەوە، عێراق هەوڵیدا ئەو جەنگە رابگرێت و نەتانیاهو کارى لەسەر ئەوە دەکرد درێژەى پێبدات” .

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو