جۆینی تیلیگرام بن

ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی و مه‌زڵوم عەبدی بڵاوكرایه‌وه‌

ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی و مه‌زڵوم عەبدی بڵاوكرایه‌وه‌

مه‌سعود بارزانی و مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) رایانگه‌یاند، پێویسته‌ لایه‌نه‌ كوردیه‌كانی سوریا به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی هیچ لایه‌نه‌ك و به‌ ڕێكاری ئاشتیانه‌ بڕیار له‌ چاره‌نوسی خۆیان بده‌ن و به‌ یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حكومڕانانی تازه‌ی سوریا بگه‌نه‌ لێكتێگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ سه‌ڵاحه‌دین مه‌سعود بارزانی پێشوازی له‌ مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كرد.

له‌م دیداره‌دا بارودۆخی سوریا و دوا پێشهاته‌ ئه‌منی و سیاسییه‌كانی سوریا و هه‌روه‌ها چوارچێوه‌ی  گشتیی مامه‌ڵه‌كردنی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ بارودۆخی تازه‌ی سوریا و چۆنیه‌تیی گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستێكی هاوبه‌شی لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی سوریا تاوتوێ كرا.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، هه‌ر له‌م دیداره‌دا جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ لایه‌نه‌ كوردیه‌كانی سوریا به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی هیچ لایه‌نه‌ك و به‌ ڕێكاری ئاشتیانه‌ بڕیار له‌ چاره‌نوسی خۆیان بده‌ن و له‌پێناو زامنكردنی مافه‌كانیان به‌ یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حكومڕانانی تازه‌ی سوریا بگه‌نه‌ لێكتێگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن، فاكته‌ری ئاشتی و سه‌قامگیری بن و ڕێگری بكه‌ن له‌ دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی سوریادا هاتونه‌.

پێشتریش هۆشیار زێباری رایگه‌یاندبوو، کۆبونەوەی ئەمڕۆی هەولێر لە نێوان مەسعود بارزانی و مه‌زڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)  لە هەولێر، دەستکەوتێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزیی کورد و پێگەی کورد لە بەرامبەر دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا لە دیمەشق بۆ راگواستنێکی سیاسی ئارام، سوپاس بۆ هەمو هاوپەیمان و دۆستەکانمان”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو