محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر ئێواره‌ی رایگه‌یاند، هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوه‌ندگیری به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، قه‌ته‌ر و میسر سه‌ركه‌وتوبون له گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس بۆ ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه و ئاڵوگۆڕی زیندانیان و بارمته‌كان.
محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی له‌په‌یامێكدا جه‌ختی له ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتنێكی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وامی ئاگربه‌ست له نێوان هه‌ردولا و هه‌روه‌ها گه‌یاندنی بڕێكی به‌رفراوان له خۆراك و یارمه‌تی مرۆیی بۆ كه‌رتی غه‌ززه كرده‌وه .
سه‌باره‌ت به‌واده‌ی جێبه‌جێكردنی ئاگربه‌سته‌كه، ئاشكرایكرد، ڕێككه‌وتنه‌كه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 19ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2024ه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
لای خۆیه‌وه جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئیسرائیل و حه‌ماس گه‌یشتونه‌ته ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست، ئه‌م رێكه‌وتنه‌ش بارمته‌كان به‌كه‌سوكاره‌كانیان شاد ده‌كاته‌وه.
وتیشی، “مانگی (ئایار/5)ی 2024 ئه‌م پێشنیازه‌م خسته‌ڕو، بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه رێكه‌وتن، ئێستاش دڵخۆشم و كۆڵمان نه‌دا له هه‌وڵه دیپلۆماسیه‌كان تا ئه‌و رێكه‌وتنه نه‌گاته ئه‌نجام”.
هاوكات، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، “گه‌یشتوینه‌ته ڕێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به بارمته‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست”.
هاوكات، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مریكی بۆ سكای نیوز عه‌ره‌بی ئاشكرایكردوه، ستیڤ ویتكۆف نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی ئاگاداركردوه‌ته‌وه كه كاركردن له‌سه‌ر گرێبه‌ستێك بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی غه‌ززه ته‌واو بوه
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *