سەرۆککۆماری تورکیا رایدەگەیێنێت، یەپەگە نزیکەی سێیەکی خاکی سووریای داگیرکردووە و “سامانی سروشتیی ئەو وڵاتەی زەوت کردووە.” هەروەها دەڵێت، “ئێمە لە سووریا هاوشێوەی پێکهاتەکانی دیکە، چاودێریی پرسی برا کوردەکانیشمان دەکەین.”
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتارێکدا لە کۆبوونەوەی پارتەکەی قسەی کرد. وتی، “ئەگەر یەپەگە چەک دانەنێت و خۆی هەڵنەوەشێنێتەوە، لەو چارەنووسەی رزگاری نابێت کە وا لێی نزیکدەبێتەوە.”
سەرۆککۆماری تورکیا هەروەها گوتی: با هەمووان دەست لە ناوچەکە بکێشنەوە؛ “ئێمە لەگەڵ برا سوورییەکانمان لە ماوەیەکی کورتدا داعش، یەپەگە و رێکخراوە تیرۆرستییەکانی دیکەش سەرکوت دەکەینەوە.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *