وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم، له‌باره‌ی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه وه‌ڵامی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌داته‌وه و راشیده‌گه‌یه‌نێت، “بانگه‌شه‌ی ناردنی موچه‌ی مانگانه بۆ هه‌رێمی كوردستان راست نیه”.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی له وه‌ڵامێكدا له‌ژێرناوی “ئایا ئێمە هاوڵاتی عێراقین؟” وه‌ڵامی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ ده‌داته‌وه و ره‌تیده‌كاته‌وه، مانگانه موچه‌ی بۆ موچه‌خۆران ناردبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی وه‌ك خۆی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، دادپه‌روه‌رانه نه‌بو و پابه‌ند نه‌بوه به بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی سه‌باره‌ت به خه‌رجكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ به‌ربه‌ست، به‌و پێیه‌ی حیسابی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری له هه‌رێمدا پاره‌دار كردوه، به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌ت له بانكی ناوه‌ندی عێراق، لقی هه‌رێم/هه‌ولێر، به بڕی 10 ترلیۆن و 26 ملیار و 883 ملیۆن و 844 هه‌زار و 549 دینار دوای ئه‌وه‌ی بڕی 726 ملیار و 995 ملیۆن و 775 هه‌زار و 414 دینار وه‌ك به‌شداری له لێبڕینی خانه‌نشینی و باجی داهات، له‌كاتێكدا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكراوه، به‌پێی خشته‌ی (E) له بودجه‌ی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2024، بریتیه له 11 ترلیۆن و 576 ملیار و 521 ملیۆن و 15 هه‌زار و 37 دینار”.
باسی له‌وه‌شكردوه، “سه‌باره‌ت به داهاته نانه‌وتییه‌كان، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ین كه بڕی چوار ترلیۆن و 347 ملیار و 484 ملیۆن و 382 هه‌زار و 654 كۆی داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمه تا 11/30/2024، به‌پێی باڵانسی وردبینی هه‌رێم بۆ مانگی تشرینی دوه‌می 2024 كه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه نێردراوه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی”.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، “ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی ڕایگه‌یاندوه كه حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند نه‌بوه به ناردنی داهاتی نانه‌وتی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی ئێمه ئه‌م لێدوانه به ته‌واوی ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه، به بڕی (399,168,964,500) دینار گواستراوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی له بانكی ناوه‌ندی عێراق، لقی هه‌رێمی/هه‌ولێر، به‌پێی ماده‌ی (29) له یاسای كارگێڕی دارایی ژماره 6ی ساڵی 2019، به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان سه‌رۆكی فیدراڵی وه‌زیر و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دانانی 50%ی داهاته فیدراڵییه نانه‌وتییه‌كان له مانگی ئایاری 2024ه‌وه ده‌ستپێده‌كات، هاوكات ئه‌و بڕه داهاته ناوخۆییه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه بۆ خه‌رجی كارپێكردنی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و خه‌رجی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم خه‌رجكراوه، هه‌روه‌ها بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ی موچه كه له ئه‌نجامی سیاسه‌تی سته‌مكارانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌كارهێندراوه”.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *