٧ڕۆژ
میدیای پارتی بڵاویكردەوە، حەمید دەربەندی نوێنەری مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی سەرۆكی پارتی سەردانی ڕۆژاڤای كوردستانی کرد و بەجیا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا (ئەنەکەسە) کۆبوویەوە.
بەگوێرەی میدیاكانی پارتی، حەمید دەربەندی بەرپرسی دۆسیەی ڕۆژاڤای پارتی و نوێنەری مەسعود بارزانی، سەردانی شاری حەسەکە و قامیشلۆی ڕۆژاڤای کوردستان کردووە.
هاوکات راگەیاندنی هەسەدە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەزڵوم عەبدی و نوێنەری مەسعود بارزانی ئاشکرا کردووەو دەڵێت دوایین پێشهاتەکانی کوردستان و ناوچەکەیان تاوتوێکردووە
لە راگەیەندراوەکەی هەسەدە هاتووە حەمید دەربەندی پەیامی پاڵپشتیی مەسعود بارزانی بە رۆژاڤا گەیاندووە.
هاوکات مەزڵوم عەبدی جەختیکردووەتەوە لەوەی قۆناغی ئێستا دەخوازێت هەوڵی هاوبەش لەنێوان تەواوی لایەنە کوردییەکان هەبێت بۆ گەیشتن بە سەقامگیری و زامنکردنی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد
بەپێی راگەیەندراوەکە مەزڵوم عەبدی سوپاسی تایبەتی مەسعود بارزانی کردووە بۆ پشتیوانیەکانی و بە گرنگییەوە لەپەیامەکەی بارزانی بۆ ئەم قۆناغە ڕوانیوە.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *