له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، ده‌نگ له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌سته‌ی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان درا و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌میش بۆ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2025 ئه‌نجامدرا.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی موحسن مه‌نده‌لاوی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، ده‌نگ به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌سته‌ی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ درا، هه‌روه‌ها ده‌نگدرا به زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك بۆ به‌رنامه‌ی كاره‌كه‌ی (یاسای پێشنیاركراوی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین یاسای پاسپۆرت ژماره 32ی ساڵی 2015)
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگیدا له‌سه‌ر یاسای پێشنیاركراوی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یه‌كه‌می یاسای پاسپۆرت ژماره 32ی ساڵی 2015،
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، موحسن مه‌نده‌لاوی هۆڵی په‌رله‌مانی به‌جێهێشت و شاخه‌وان عه‌بدوڵا سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كه‌ی كرد، له‌به‌رده‌وامی دانیشتنه‌كه‌شدا، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی، ده‌نگدان له‌سه‌ر ڕه‌شنوسی یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌مواری چواره‌می یاسای وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و تێكه‌ڵ ژماره (20)ی ساڵی 1998 دواخست.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ڕه‌شنوسی یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای دوه‌می مافی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان ژماره 38ی ساڵی 2013 ته‌واو كرد، جگه له‌وه‌ش خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ڕه‌شنوسی یاسای پاراستنی مافی كه‌مینه‌كان دواخست.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌دانیشتنه‌كه‌یدا، ڕاپۆرت و گفتوگۆی خوێندنه‌وه‌ی دوه‌می بۆ ڕه‌شنوسی یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای بودجه‌ی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵانی دارایی (2023 – 2024 – 2025) ژماره (13) ته‌واو ده‌كات ) له ساڵی 2023 ئه‌نجامدا، پاشانیش ڕاپۆرت و گفتوگۆی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ یاسای پێشنیاركراوی ڕێكخستنی سه‌ندیكای كرێكاران و فه‌رمانبه‌رانی پیشه‌سازی له عێراق ته‌واوكرد.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *