جۆینی تیلیگرام بن

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجە دەکات

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجە دەکات
سبەی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری یاسای بودجە کە تایبەتە بە دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە بەرنامەی کاردایە.
بەگوێرەی بەرنامەی کاری سبەی دووشەممە، 13-01-2025، پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی گشتیی سێ ساڵە (2023،2024،2025) دەکات.
سۆران عومەر، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق، کە هاوکات ئەندامی لیژنەی ئابوورییە، بە ٧ڕۆژی راگەیاند، دوای خوێندنەوەی دووەمی هەمواری یاسای بودجە، دەرگای سەرنج و تێبنییەکان دەکرێتەوە و دواتر لە دانیشتنێکی دیکەدا هەموارەکە دەخرێتە دەنگدانەوە.
هەروەها خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژە یاسای کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای پاراستنی مافی کەمینەکان لە بەرنامەی کاری سبەی دایە.
5ی تشرینی دووەمی 2024 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەمواری مادەی 12ی تایبەت بە بەرهەمهێنان، گواستنەوە و رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی لە یاسای بودجەی سێ ساڵی عێراق پەسند کرد و 16 دۆلاری وەک تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوت دیاریکرد.
بڕگەی یەکەم باس لەوە دەکات، وەزارەتی دارایی عێراق شایستە داراییەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت دەداتە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەرجێک نەوتەکەی رادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) یان وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بکات.
لە بڕگەکانی پێشنیازی هەموارەکەدا هاتووە، شایستە داراییەکان بە شێوازێکی دادپەروەرانە لەلایەن دامەزراوەیەکی راوێژکاریی نێودەوڵەتی تایبەتمەند کە دڵخوازی وەزارەتەکانی نەوتی فیدراڵ و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بێت، دیاری دەکرێن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو