جۆینی تیلیگرام بن

لە ئەمریکا چی دەگوزەرێت.. بۆچی ناتوانێ کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکات؟

لە ئەمریکا چی دەگوزەرێت.. بۆچی ناتوانێ کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکات؟

٧ڕۆژ – تایبەت

وێرانکاری و دووکەڵ و ڕووخان و سووتان و ئاوارەبوون و گیان لەدەستدان تەواوی ناوچەکانی لۆس ئەنجلسی گرتۆتەوە.

ئەمە دیمەنی دوای جەنگ نیە .. بەڵکو دیمەنی دوای ئاگرەبەهێزەکەی ئەم چەند رۆژەیە کە ناوچەکانی ویلایەتی کالیفۆڕنیای لە ئەمریکا گرتۆتەوە.

دیمەنەکان بە جۆرێکن کە پێشتر تەنها لەو فیلمانەوە بینراون کە هۆڵیۆد بەرهەمی هێناون.

چوار رۆژە ئاگرەکەی شاری لۆس ئەنجلس بەردەوامە؛ بەهۆیەوە تائێستا 11 کەس گیانیان لەدەستداوە، 10 هەزار خانوو و باڵەخانە رووخاون، نزیکەی 200 هەزار کەس ماڵەکانیان چۆڵ کردووە و دەوروبەری 150 ملیار دۆلاریش زیان هەیە.

شاری لۆس ئەنجلس لە پێنج لاوە بەتەواوی ئاگری گرتووە و پاشماوەکەی دیمەنێکی وای بە شارەکە بەخشیوە وەک ئەوەی جەنگێگی گەورەی جیهانی تێیدا روویدابێت.

لە رۆژی ٧ ی ئەم مانگەوە ئاگرێکی بەهێز لەدارستانەکانی لۆس ئەنجلس کەوتەوە.. ئاگرەکە بە زوویی تەشەنەی سەند و لەکۆنترۆڵ دەرچوو.. تەواوی دارستانەکانی سوتاند و لەناوبرد.

بەهێزی و سامناکی ئاگرەکە بەجۆرێکە باوەڕنەکراوە.. بە زوویی گەیشتە ناو کووچەو کۆڵانەکانی شارەکان و بە تەواوی وێرانی کردن.

بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دوو ئەگەر بۆ سەرهەڵدانی ئاگرەکە دانراوە، یەکێکیان ئەوەیە بە دەستی ئەنقەست ئاگرەکە دروستکرابێت و ئەگەری دووەمیش ئەوەیە بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە سەریهەڵدابێت،.. تاوەکو ئێستاش دۆخەکە مەترسیدارە و هەوڵەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە بەردەوامن، بەڵام هەبوونی با، وایکردووە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە زۆر سەخت بێت.

سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپییەوە چاودێری ڕووداوەکە دەکات و دەڵێت، “دیمەنەکە لە دیمەنی جەنگ دەچێت، وەک ئەوەی شارەکە بۆردوومانێکی بەهێز کرابێت.

هەر ئەوەندە نییە، ئاگرەکە ماڵی دەیان کەسایەتی و سەرمایەدار و کۆمەڵێک هونەرمەند و خەڵکی ناوداری ‌هۆڵیودی سووتاندووە.. بەشێک لە هونەرمەندان لە پلاتفۆرمەکانی خۆیانەوە لە سۆشیاڵ میدیا هاوکاری و کۆمەکییان راگەیاندووە بۆ ئەو ناوچانەی زیانی زۆریان بەرکەوتووەو پێشبینی دەکرێت زیانە ئابوورییەکان زیاتر ببن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو