جۆینی تیلیگرام بن

نوێنەری حەشدی شەعبی لە تاران لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی حەشد هاتە دەنگ

نوێنەری حەشدی شەعبی لە تاران لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی حەشد هاتە دەنگ

٧ڕۆژ

 عەباس موسەوی نوێنەری سەرۆکی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق لە ئێران کە یەكێکە لە گرووپە کاریگەرەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەتەواوی ناڕاستەو ڕەتی دەکەینەوە.

 وتیشی بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانە کاری دوژمنانی بەرەی موقاومەیەو لەدەسەڵاتی هیچ هێزێکدا نیە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و گرووپەکانی بدات.

 ئەوەش لەکاتێکدایە زۆربەی سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن ئەمریکا بە فەرمی سودانی و دەسەڵاتی عێراقی ئاگادار کردۆتەوە پێش هاتنە سەر دەسەڵاتی ترەمپ پێویستە حەشدی شەعبی و گرووپە میلیشیاچەکدارەکانی نزیک لە ئێران هەڵبوەشێنەوەو نەمێنن.

 هاوکات لەسەردانەکەی سودانی بۆ تاران و کۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، خامنەیی داوای لەسودانی کرد زیاتر لە جاران گرنگی بە حەشدی شەعبی بدرێت و هەڵوەشاندنەوەی حەشدی ڕەتکردەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو