٧ڕۆژ
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، ره‌تیده‌كاته‌وه، په‌یوه‌ندیان به‌هه‌وڵدان بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی سه‌یده زه‌ینه‌ب هه‌بێت و راشیده‌گه‌یه‌نێت، “ئاماده‌ین هاوكاری پێشكه‌ش به ئیداره‌ی دیمه‌شق بكه‌ین بۆ ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كان”.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “ئاژانسی هه‌واڵی سانا ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی له شاری حه‌له‌ب ڕاگه‌یاند و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و ئۆتۆمبێله له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانمان له باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا هاتوه، ئێمه سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌م تۆمه‌تانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵگه‌ی واقیعی یان لێكۆڵینه‌وه‌ی رون نین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانمان و ناوچه‌ی حه‌له‌ب پڕن له گروپه به‌كرێگیراوه‌كانی سه‌ر به توركیا، هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ته‌واویان هه‌یه له تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری و هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌و كه‌شوهه‌وای ئه‌رێنییه‌ی كه له‌ئه‌نجامی گفتوگۆی نێوان ئێمه و به‌شی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له دیمه‌شق هاتوه‌ته ئاراوه”.
هه‌سه‌ده ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، “بۆ ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كان، هێزه‌كانمان پێشنیاری هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ئیداره‌ی دیمه‌شق ده‌كه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه و ئاشكراكردنی لایه‌نه ڕاسته‌قینه‌كانی پشت ته‌قینه‌وه‌كان و ناردنی ته‌قه‌مه‌نی بۆ ناوچه‌كانی حه‌له‌ب و شوێنه‌كانی دیكه”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌زگای هه‌واڵگری گشتی له سوریا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاند كه “هه‌وڵی چه‌كدارانی داعش بۆ بۆردومانكردنی مه‌زارگه‌ی سه‌یده زه‌ینه‌ب له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق پوچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه”.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *