وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.
دڵشاد شەهاب بە میدیایی پارتی راگەیاند، هەفتەی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و بەشداری لە کۆبوونەوەی لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی عێراق (ئیدارەی دەوڵەت) دەکات.
دڵشاد شەهاب وتی: “بڕیارە سەرۆک نێچیرڤان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانیش بە جیا کۆببێتەوە.”
هاوکات ئەبوو میساق مەسارى، ئەندامى مەکتەبی سیاسی رێکخراوى بەدر، کە یەکێکە لە پێکهێنەرانى هاوپەیمانیى چوارچێوەى هەماهەنگی رایگەیاند: “بڕیارە سەرەتاى هەفتە داهاتوو هاوپەیمانى بەڕێوەبردنى دەوڵەت بە ئامادەبوونى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیران کۆببێتەوە.”
ئەبومیساق مەسارى وتى: “بڕیارە رۆژى یەکشەممەى داهاتوو (12ى کانوونى دووەم) کۆبوونەوەکە بکرێت، هەرچەندە هەندێک لە سەرکردەکان داوایان کردووە کۆبوونەوەکە پێش بخرێت بۆ رۆژى شەممە.”
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مانگی نیسانی 2024دا، دوو جار سەردانی بەغدای کردووە، یەکەمیان لە پێنجی مانگ و دووەمیان لە رۆژانی 27 و 28ـی هەمان مانگ بوو.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *