جۆینی تیلیگرام بن

تەمەنى ئەنجوومەنى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ دوو ساڵ درێژکرایەوە

تەمەنى ئەنجوومەنى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ دوو ساڵ درێژکرایەوە
ئەنجوومەنى باڵاى داوەریى عێراق بڕیاری دا، ماوەى کارکردنى ئەندامانى ئەنجوومەنى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ دوو ساڵ درێژ بکاتەوە، بەڵام راشیگەیاندووە، ئەگەر پەرلەمان “تێڕوانینێکى سیاسى”ـی دیکەى هەیە، دەتوانێت یاسای کۆمیسیۆن هەموار بکاتەوە. 
عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەوانیی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند: ئەو بڕیارەى ئەنجوومەنى کۆمیسیارانیان بە نووسراوى فەرمى پێگەیشتووە، ئەندامانى ئەنجوومەنى کۆمیسیاران کارى ئاسایی خۆیان دەکەن وەک ئەوەى پێشتر کردوویانە.
نووسراوى ئەو بڕیارەى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق، ئەمڕۆ (چوارشەممە، 8ـی کانوونى دووەمى 2025)دەرچووە. بەپێی بڕیارەکە تەمەنی کارکردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنەکە لە 7ـی کانوونى دووەمى 2025 بۆ 6ـی کانوونى دووەمى 2027 درێژدەکرێتەوە.
لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە؛ ئەگەر تێڕوانینێکى سیاسیى دیکە هەبێت جگە لەوەى لە نووسراوەکەدا هاتووە، پەرلەمانى عێراق دەتوانێت بەگوێرەى ئەو دەسەڵاتە یاساییەى هەیەتى، یاسای کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکان هەموار بکاتەوە.
تەمەنى کاری ئەندامانى ئەنجوومەنى کۆمیسیۆن لە 7ـی کانوونى دووەم کۆتایی هات، لە رووى یاساییەوە تاوەکو رۆژێک بەر لەوە، پەرلەمان دەیتوانى وادەکەى درێژبکاتەوە، دواى ئەوە پرسەکە کەوتە دەسەڵاتى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەری.
ئەمە، سێیەم جارە تەمەنى کاری ئەنجوومەنى کۆمیسیاران درێژبکرێتەوە، دووجار لەلایەن پەرلەمان و ئەمجارەش لەلایەن ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرییەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو