عەبدوڵا گۆران
پارتی سەرکەوتوو نابێت و دواجار پیاڵە ژەهرەکەنۆش دەکات..!!
پارتی دیموکراتی کوردستان فشاری ڕاستەوخۆی بۆسەر یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەست پێکردووەو نایەوێت بچێتە ژێر باری داواکارییەکانی یەکێتی یەوە.
لە ئێستادا پارتی کاردەکات حکومەتی نوێی بنکەفراوان دروست بکات، بۆئەوەی یەکێتی بەلاوازی لەناو حکومەتەکە بێت، وەک ئەم کابینەیەی ئێستا واتە کابینەی نۆ هەیەو، هەموو بریارەکان لای خۆی بێت.
بەپێی ئەو گەڕانەی پارتی بێت لە هەوڵە ناوخۆییەکان سەرکەوتو نەبووە، لە ئێستادا هەوڵی دەرەکی خستوەتە گەڕ، بەڵام ئایا سەرکەوتو دەبێت…؟
پێناچێت پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەوڵە دەرەکیەکانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی بنکە فراوان سەرکەوتوو بێت، چونکە یەکگرتووی ئیسلامیی و کۆمەڵی دادگەریی بریاری خۆیان داوە، بەڵام ناوەستێت و چاوەرێی پێشهاتە ناوچەییەکانیش دەکات و هەل و فرسەتەکان دەقۆزێتەوە.
هەموو روئیاکان وانیشان دەدەن دەبێ دواجار پیاڵە ژەهرەکە بخواتەوە و بەشێکی زۆر لە مەرجەکانی یەکێتی نیشتمانی جێبەجێ بکات، بۆ ئەوەی حکومەتی نوێ واتە کابینەی دەیەم پێکبهێنێت. چونکە پراکتیک وا دەخوازێت.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *