جۆینی تیلیگرام بن

دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان حوکمی رۆژنامەڤانێکی هەڵوەشاندەوە

دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان حوکمی رۆژنامەڤانێکی هەڵوەشاندەوە
دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان سزای سێ ساڵ زیندانیی سەر رۆژنامەانێکی هەڵوەشاندەوە. پارێزەرێکی دەڵێت: “ئەمڕۆ یان سبەی ئازاد دەکرێت”.
سلێمان ئەحمەد، هاووڵاتییەکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و رۆژنامەوان لە بەشی عەرەبیی ئاژانسی هەواڵی رۆژنیوز لە شاری سلێمانی، لە 25-10-2023 لە دەروازەی پێشابوور لە سنووری دهۆک دەستگیرکرا و دواتر بەگوێرەی مادەی یەک لە یاسای ژمارە 21ـی ساڵی 2003ـی پەرلەمانی کوردستان و بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی ناوخۆ، سێ ساڵ حوکم درا.
بەشدار حەسەن، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی سلێمان ئەحمەد، بە٧ڕۆژی راگەیاند: “دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە هەڵوەشاندەوەی سەرجەم تۆمەتەکانی سەر رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد و ئازادکردنی دەستبەجێ”.
بەشدار حەسەن وتیشی، تیمی دادگای پێداچوونەوە بە کەیسی رۆژنامەوانەکەدا پێنج کەس بوون و بەکۆی دەنگ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سزاکەیان داوە.
دوای پێنج رۆژ لە دەستگیرکردنی سلێمان محەممەد، 30-10-2023، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆک روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “هێزەکانی ئاسایش کادیرێکی پەکەکەیان بە ناوی (سلێمان ئەحمەد) دەستگیر کرد کە ناوبراو بۆ کاری نهێنی و نایاسایی بۆ پەکەکە هاتووچۆی کردووە، بۆیە راگیراوە و لە لێکۆڵینەوەکەشدا دانی بە کارەکانی خۆیدا ناوە. راگرتنەکەی هیچ پەیوەندییەکی بە کاری رۆژنامەنووسییەوە نییە”.
دواتر ئاژانسی رۆژنیوز سەرجەم زانیارییەکانی راگەیێندراوەکەی ئاسایشی دهۆکی رەتکردەوە.
رۆژنیوز خۆی وەکو ئاژانسێکی هەواڵی دەناسێنێت کە بە زمانەکانی کوردی سۆرانی و کوردی سۆرانی و کورمانجی، هەروەها عەرەبی و تورکی وەشان دەکات و لە ساڵی 2014 دامەزراوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو