ئهندامێكی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق ڕایگهیاند، حکومەت لە ساڵی ڕابردودا سەرکەوتو بوە لە گەڕاندنەوەی 50 ملیار دیناری گەندەڵکاران، هەروەها ئاماژە بەوەشدەکات، کە سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوە لە کەمکردنەوەی دۆسیەکانی گەندەڵی.
عالیە نەسیف، ئهندامی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، “محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و دەستەی دەستپاکی کاریگەرییەکی بەهێزیان هەبوە لەسەر ئەو دۆسیانە و بەدواداچون لەسەر تێوەگلاوەکان له گهندهڵی”.
ئاماژهی بهوهشكردوه، حکومەت سەرکەوتو بوە لە گەڕاندنەوەی نزیکەی 50 ملیار دینار لە تێوەگلاوانی دۆسیەکانی گەندەڵی لە “گرێبەستی سەدە”، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پاڵاوگەکان و جێگری بەڕێوەبەری وەبەرهێنان لە ساڵی 2014دا.
ئهو پهرلهمانتاره باسی لهوهشكردوه، “هەڵمەتەکانی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و بەدواداچون، تێوەگلاوانی ساختەکاری موڵکی خانوبەرەشی گرتوهتەوە، زۆربەی وەزارەت و پارێزگاکان لیژنەی لاوەکییان پێکهێناوە بۆ ڕێگرتن لە بەفیڕۆدانی سامانی گشتی”.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *