جۆینی تیلیگرام بن

زیانەکانی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی ئاشکرا کرا

زیانەکانی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی ئاشکرا کرا

٧ڕۆژ

راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان زیانی زیاتر لە ٢٥ ملیار دۆلاری بە بوودجەی عێراق گەیاندووە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی (X)  زیانەکانی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی ئاشکرا کردووەو دەڵێت دواخستنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، زیانی زیاتر لە 25 ملیار دۆلاری بە ئابووری و بوودجەی عێراق گەیاندووە.

هاوکات لەگەڵ جێفری پایت یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری وزە لەبارەی ڕاگرتن و هەوڵەکانی دەست پێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.

 لە پەیوەندییەکەدا  پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کراوە

لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان و نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی دەڵێت، هاوڕا بوون لە زووترین کاتدا چارەسەر بکرێت، “چونکە وەستانی، زیانێکی زۆری لە بودجەی گشتیی عێراق داوە.”

 هەروەها هەردوولا جەختیان لە پێویستیی “دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور و رۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان لە برەودان بە سەربەخۆیی عێراق لە بواری وزە و گەشەپێدانی ئابووری و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.”

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو