جۆینی تیلیگرام بن

ساڵی رابردوو زیاتر لە 340 کۆڵبەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان بوونەتە قوربانی

ساڵی رابردوو زیاتر لە 340 کۆڵبەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان بوونەتە قوربانی
ماڵپەڕی کۆڵبەر نیووز دەڵێت، لە ساڵی 2024دا 345 کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و رێگەی نێوان پارێزگاکانی ورمێ، سنە و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران، بەفربارین و سەرمای زۆر، بە سەر میندا کەوتن و کەوتنەخوارەوە لە شاخ و رووداوی دیکە، گیانیان لەدەستداوە یان برینداربوون.
 
لە راپۆرتی ماڵپەڕەکەدا هاتووە، 59 کۆڵبەر لەو ئامارەی ئاماژەی پێکرا، کوژراون و گیانیان لەدەستداوە و 286 کۆڵبەریش بریندار بوون.
لە راپۆرتەکەی کۆڵبەر نیووزدا هاتووە، ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی کوژراون، گیانیان لەدەستداوە یان برینداربوون بەراورد بە ساڵی 2023 بە رێژەی 15٪ زیادی کردووە.
راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات، 259 کەس لەو کۆڵبەرانە لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراون یان بریندار بوون.
22 کۆڵبەر لەوانە خوار تەمەنی 18 ساڵ بوون و یەکێکیان رەقبووەتەوە.
دۆخی گوزەران و ژیانی هاووڵاتیانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەرەو خراپتر دەروات، نەبوونی بێکاری و چارەسەر نەکردنی ئەو دۆخەش لە سنورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وایکردووە زۆرێک لە هاوڵاتیانی کورد بۆ پەیداکردنی بژێوی رۆژانەیان پەنا بۆ کۆڵبەری کردن ببەن  ئەوەش ڕێگایەکی سەختەو بەردەوام لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ڕووبەرووی کوشتن و بریندار کردن دەبنەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو