وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئاماری برینداربووانی رووداوەکانی شەوی سەری ساڵی بڵاوکردەوە و دەڵێت، 143 کەس برینداربوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە،دکتۆر سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق وتی، لە شەوی سەری ساڵدا 143 کەس بە یاری ئاگرین بریندار بوون.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، 40 کەسی دیکەش بە گوللـە برینداربوون و هەندێک لەوان براونەتە یەکەی چاودێریی چڕ بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
بەوتەی د. سەیف بەدر، 230 کەسی دیکە بە رووداوی هاتووچۆ و 178 کەسی دیکەش بە رووداوی دیکە لە عێراق بریندار بوون.
ئامارەکەی عێراق هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *