سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێک لەبارەی دۆخی عێراقەوە بڵاودەکاتەوەو دەڵێت هیچ دەرفەتێک لەدەست نادەین بۆ جێبەجێ کردنی پلانەکان و خزمەتکردنی زیاتری عیراقیەکان لە ساڵی ٢٠٢٥ دا.
دەقی پەیامەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق:
ساڵێکی نوێی پڕ لە ئومێد و ئیرادە بۆ بەردەوامبوون لە خزمەتکردنی گەلی عێراقی بەڕێزمان و جوانترین پیرۆزبای و باشترین هیواتان بۆ دەخوازین، و داواکارین لە خوای گەورە عێراقی ئازیزمان بپارێزێت و نیعمەتی ئاسایش و سەقامگیری بەسەر وڵاتە گەشاوەکەماندا بەردەوام بکات.
کۆتاییمان بە ساڵێک هێنا کە تێیدا ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان خستەگەڕ، بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی گەلەکەمان و دامەزراندنی ڕێنێسانسێکی گەشەپێدانی بەردەوام، کە گۆڕانکاری دروست بکات و ئەم نەوەیە و نەوەکانی داهاتوو بەرەو ئەو پێگەیە ببات کە عێراق شایەنییەتی لەنێو گەلاندا.
لەسەرەتای ساڵی 2025 دا جەخت لەسەر ئیرادەی خۆمان دەکەینەوە، بۆ تەواوکردنی سەرجەم ئەو پلان و پڕۆژە ستراتیژی و ژێرخانانەی کە دەستمان پێکردووە، بۆ ئەوەی ببێتە “ساڵی بەردەوامبوونی دەستکەوتەکان” و هیچ دەرفەتێک لە دەست نادەین و بەکاری دەهێنین لە ڕێگای خزمەتکردنی عێراقییەکان، بتوانین لەڕێگەی بنیاتنانی دەوڵەت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەدیهێنانی چاکسازی و ڕەخساندنی هەلی کار و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و تەندروستی.
خوای گەورە عێراق و گەلەکەی بپارێزێت
محەمەد شەیاع سودانی
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
1ی کانوونی دووەمی 2025
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *