جۆینی تیلیگرام بن

نەخۆشخانەی هیوا لەبارەی پێدانی تاقیگە حکومییەکان بە کەرتی تایبەت هۆشداری دەدات

نەخۆشخانەی هیوا لەبارەی پێدانی تاقیگە حکومییەکان بە کەرتی تایبەت هۆشداری دەدات
بەڕێوەبەری تاقیگەی نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە شێرپەنجە لە سلێمانی ئاشکرای دەکات، گرێبەستکردن لەگەڵ تەنیا یەک کۆمپانیا بۆ خزمەتگوزارییەکانی تاقیگە پزیشکییە حکومییەکان بۆ ماوەی 10 ساڵ جێگەی پرسیارە و جۆرێکی قۆرخکارییە.
هێرش حەسەن، بەڕێوەبەری تاقیگەی نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی رایگەیاند، پڕۆسەی گۆڕینی ئامێری تاقیگە حکومییەکان کارێکی ئاسان نییە و پێویستە چەندین کۆمپانیا بە شێوەی تەندەر بەشداربن، نەک تەنیا بدرێت بە یەک کۆمپانیای دیاریکراو.
ئاماژە بەوەدەکات، لە نەخۆشخانەکەیان تەنیا پشکنینێکی میز نزیکەی 20 بۆ 15 دیناری تێدەچێت، بەڵام بەپێی ئەم بڕیارە نوێیە نزیکەی 2500 دیناری عێراقی تێدەچێت، تەنانەت ئەوەشی گوت کە تائێستا روون نییە ئایا پشکنینەکان لەسەر نەخۆش گران دەبن یاخود نا.
بەرپرسێکی دیوانی وەزارەتی تەندروستی بە میدیای پارتی راگەیاندووە، لەمەودوا خزمەتگوزاریی تاقیگە پزیشکییەکان دەدرێت بە کەرتی تایبەت و بەرپرسی تاقیگەی پزیشکیی گشتیی هەولێریش دەڵێت، ”نرخەکان گران نابن و وەک خۆیان دەمێننەوە”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو