جۆینی تیلیگرام بن

شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی: زۆر بەهیواین بەڵام لێدوان نادەین

شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی: زۆر بەهیواین بەڵام لێدوان نادەین
شاندەکەی دەم پارتی کە سەردانی عەبدوڵڵا ئوجەلانیان کرد لە زیندانی ئیمراڵی، دەڵێن جارێ ناتوانن لێدوان بۆ راگەیاندنەکان بدەن، جەختیش دەکەنەوە لەوەی “ئێستا لە هەموو جارێک بەهیواترین.”
پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر لە راگەیێندراوێکدا کە دەم پارتی ئەمڕۆ (دووشەممە، 30-12-2024) بڵاویکردووەتەوە دەڵێن “بەهۆی هەستیاریی پرۆسەکە، تاوەکو دەگەینە ئاستێکی زۆرباش، ناتوانین لێدوان بۆ میدیا بدەین.”
ئەوان رەتیدەکەنەوە ئەو بڕیارەیان بە واتای شاردنەوەی زانیاری بێت و دەڵێن، “بەپێچەوانەوە پێویستییەکی رێزگرتنە لەو دانوستاندنانەی، دەیانکەین.”
بوڵدان و ئۆندەر، تەنیا یەک رستەیان لەبارەی چاوپێکەوتنەکەیان ئاشکرا کرد و دەڵێن “ئەگەر تەنیا یەک رستە بڵێین، دەتوانین بڵێین زۆر لە پرۆسەکانی پێشوو بەهیواترین. لە ساڵی نوێدا وەک شاند راگەیێندراوێکی هەمەلایەنە پێشکەش دەکەین.”
شاندی دەم پارتی و عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە رۆژی شەممە (28-12-2024) لە گرتووخانەی ئیمرالی دیداریان هەبوو، کە لە کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ بۆ زیاتر لە 5 کاتژمێر بەردەوام بوو.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) تەمەنی 75 ساڵە و چارەکە سەدەیەکە لە زیندانی دوورگەی ئیمرالی گۆشەگیر کراوە.
ئۆجەلان لە 15ـی شوباتی 1999 لە ئۆپەراسیۆنێکی میت لە کینیا دەستگیرکرا و گەڕێندرایەوە تورکیا. دوای دادگاییکردنی، رۆژی 29ـی حوزەیرانی 1999 فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو، بەڵام بەهۆی نەبوونی سزای لەسێدارەدان لە تورکیا، حوکمەکەی گۆڕدرا بۆ زیندانی تاهەتایی قورسکراو.
شاندەکەی دەم پارتی، دوای گەڕانەوەیان رۆژی یەکشەممە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان بەمشێوەیە باس کرد “لە کۆبوونەوەکەدا باسی دوایین پێشهاتەکانی تورکیا و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کرا، ئۆجەلان پێشنیازی چارەسەریی ئەرێنیی پێشکێشکرد و دەڵێت، چوارچێوەی گشتیی بیرۆکە و روانگەکانی بەم شێوەیەیە:
– بەهێزکردنەوەی برایەتیی کورد – تورک بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو