دوای ئهوهی شاندێكی دهم پارتی سهردانی عهبدوڵای ئۆجهلانی كرد له دورگهی ئیمڕاڵی، ههریهكه له پەروین بوڵدان و سڕی سورەیا ئۆندەر، پهرلهمانتارانی دەم پارتی ڕایانگهیاند، ئۆجەلان “تەندروستیی باش بو، هەڵسەنگاندنی بەرەو دۆزینەوەی چارەسەرێکی هەمیشەیی بۆ پرسی کورد هەبو”، ئۆجهلان وتویهتی، “ئەم سەردەمە سەردەمی ئاشتی و دیموکراسی و برایەتییە بۆ تورکیا و ناوچەکە”.
پەروین بوڵدان و سڕی سورەیا ئۆندەر كه به نوێنهرایهتی دەم پارتی سهردانی عهبدوڵای ئۆجهلان، رێبهری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پهكهكه)یان كردوه، ئهمڕۆ یهكشهممه له ڕاگهیهندراوێكدا ڕایانگهیاند، “دوێنێ شهممه لە ئیمڕاڵی ئێمە لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجهلان دیدارێکی تێر و تەسەلمان ئەنجامدا، تەندروستی ئەو باش بو، ورەی ئەو زۆر بەرزبو، هەڵسەنگاندنەکانی بۆ چارەسەرییەکی هەمیشەیی بۆ پرسی کورد زۆر گرنگ بون”.
ئاماژهی بهوهشكردوه، “لە دیدارەکەدا پێشهاتەکانی ئەم دواییەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا هەڵسەنگێندران، بەڕێز ئۆجهلان لە بەرامبەر سیناریۆکانی ئایندەیەکی تاریک کە دەسەپێندرێن، پێشنیازی چارەسەری ئەرێنی پێشکەش کرد”.
بهگوێرهی ڕاگهیهندراوهكهی ئهو دو پهرلهمانتاره چوارچێوەی گشتیی بیرۆکەکان بەم شێوەیە بوه
* بەهێزکردنی خوشک و برایەتی تورک-کورد هەم بەرپرسیارێتی مێژویە، هەمیش بۆ چارەنوسی گەلان زۆر گرنگ و پێویستە.
* بۆ ئەوەی پرۆسەکە سەربکەوێت پێویستی بەوە هەیە کە هەمو لایەنە سیاسیەکان لە تورکیا لێکدانەوەی بەرتەسک و کاتی بخەنە لایەک، دەستپێشخەرانە بجوڵێنەوە، بەشێویەکی بە پرەنسیپانە مامەڵە بکەن و بەشدارییەکی ئەرێنییان هەبێت، یەک لە بوارەکانی ئەو بەشدارییەش بێگومان ئەنجومەنی گەورەی نەتەوەیی تورکیا (TBMM)یە.
* ئەو روداوانەی لە غەزە و سوریا رویاندا ئەوەیان نیشاندا کە بە دەستوەردان لە دەرەوە هەوڵ دەدرێت ئەو کێشانە بکەنە گەنگەرین و برینی قووڵی هەمیشەیی. هەربۆیە چارەسەری ئەو کێشەیەش گەیشتوەتە ئاستێک لە چیتر نابێت دوابخرێت، بۆ ئەوەی کارێک بە گوێرەی ئەو هەستیاری و جدییەتە بکرێت و بگەیەندرێتە ئەنجام و سەرکەوتن، بەشداری و پێشنیازەکانی ئۆپۆزسیۆنیش بەنرخ و سەنگینن.
* من خاوەن ئەو هێز و پێداگرییەم کە بە شێوەیەکی ئەرێنی بەشداری پێویست لەو پاڕادایمەدا بکەم کە بەڕێز باخچەلی و بەڕێز ئەردۆغان هێزیان پێبەخشیوە.
* شاندەکە ئەم هەڵوێستەی من دەگەیەنێتە دەوڵەت و لایەنە سیاسیەکان، لەو چوارچێوەدا ئامادەم کە هەنگاوی پۆزێتیڤ و پێویست هەڵبگرم و بانگەوازی پێویست بکەم.
* هەمو ئەو هەوڵانەمان وڵاتەکە دەگەیەنێتە ئەو ئاستەی کە شایەنیەتی و لە هەمان کاتدا بۆ وەرچەرخانێکی دیموکراتیک دەبێتە رێنیشاندەرێکی زۆر بەنرخ و هێژا.
* سەردەمەکە بۆ تورکیا و هەرێمەکە سەردەمی ئاشتی، دیموکراسی، خوشک و برایەتییە.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *