ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی نوێی سوریا ڕایگه‌یاند، ئەنجامدانی هەڵبژاردن ڕەنگە چوار ساڵ بخایەنێت، لەکاتێکدا ڕەنگە پرۆسەی نوسینەوەی دەستور سێ ساڵ بخایەنێت، ده‌شڵێت، “ئیداره‌ی ئێستای سوریا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) دانوستان ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، کورد بەشێکی دانەبڕاو لە پێکهاتەکانی سوریا”، جەختیشی کردەوە کە “رێگه به دابه‌شبونی وڵات ناده‌ین”.
ئه‌حمه‌د شه‌رع لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبییە، ڕایگه‌یاند، سوریا پێویستی بە نزیکەی ساڵێکە بۆ ئەوەی هاوڵاتی گۆڕانکاری ڕیشەیی لە خزمەتگوزاریدا ببینێت، هاوكات پێویستیان به چوار ساڵ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبده‌ن، “هەر هەڵبژاردنێکی دروست پێویستی بە سەرژمێرییەکی گشتگیری دانیشتوان دەبێت”، ئەمەش پێویستی بە کات هەیە، له‌كاتێكدا سێ ساڵیان پێویسته تا ده‌ستوری نوێ بنوسنه‌وه.
ئه‌حمه‌د شه‌رع وتیشی، “من خۆم به ڕزگاركه‌ری سوریا نازانم، به‌ڵكو هه‌ر كه‌سێك قوربانی داوه ڕزگاركه‌ری سوریایه”.
په‌یوه‌ست به‌و ڕۆژانه‌ی كه هێرشه‌كانیان ده‌ستپێكرد بۆ سه‌ر دیمه‌شق به‌مه‌به‌ستی روخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، وتی، “گروپه چه‌كداره‌كان زۆر ئاگاداری به‌ئاگا بون بۆ ئەوەی لە کاتی پڕۆسەی ڕزگارییدا زیانی گیانی و ئاوارەبون نەبێت، زۆر هەوڵماندا گواستنەوەی دەسەڵات بە ئاسانی بەڕێوەبچێت”.
ئه‌حمه‌د شه‌رع وتیشی، “لە ناوخۆی سوریا هیچ نیگەرانییەک نییە، سوریاییەکان پێکەوە دەژین، سەرجەم تاوانباران سزاکەیان وەردەگرن”.
سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی گروپه چه‌كداره‌كانی، لەنێویاندا هه‌یئه‌ی تەحریر شام، ئه‌حمه‌د شه‌رع وتی “بەدڵنیاییەوە گروپەکە هەڵدەوەشێتەوە، ئەوەش لە کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانیدا ڕادەگەیەنرێت”.
هەروەها ڕونیكرده‌وه، دەسەڵاتی نوێ بە عەقڵیەتی دەوڵەت وڵات بەڕێوە دەبات و جەختیشی کردەوە کە “سوریا نابێتە مایەی ناڕەحەتی بۆ هیچ کەسێک”.
په‌یوه‌ست به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، شه‌رع وتی، ئیداره‌ی ئێستای سوریا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) دانوستان ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، وتی، “کورد بەشێکی دانەبڕاو لە پێکهاتەکانی سوریا”، جەختیشی کردەوە کە “رێگه به دابه‌شبونی وڵات ناده‌ین”.
ئه‌حمه‌د شه‌رع هیوای خۆی دەربڕی کە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ سزاکانی سەر ئەو وڵاتە هەڵبگرێت.
سەبارەت بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی سعودیە، ئەو بە زۆر ئەرێنی زانی، و جەختی لەوە کردەوە کە شانشینی یەکگرتو بەدوای سەقامگیری لە سوریادا دەگەڕێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە سعودیە هەلی وەبەرهێنانی گەورەی لە سوریا هەیە، وتی، “شانازی بە هەمو ئەو کارانە دەکەم کە سعودیە بۆ سوریا کردویەتی و ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە داهاتوی ئەو وڵاتەدا”.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *