بەهۆی خۆڵبارینەوە زیاتر لە 40 کەس رەوانەی نەخۆشخانەکانی پارێزگای دیالە کران. بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی ئەو پارێزگایە دەڵێت، هیچ گیانلەدەستدانێک تۆمارنەکراوە.
فارس عەزاوی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی پارێزگای دیالە، بەمیدیاکانی راگەیاند، بەهۆی ئەو خۆڵبارینەی کە پارێزگاکەیانی گرتووەتەوە، تاوەکو ئێوارەی دوێنێ هەینی زیاتر لە 40 کەس تووشی هەناسەتەنگی بوون و گەیێندرانە نەخۆشخانەکانی دیالە و چارەسەریان وەرگرت.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی دیالە رەتیکردەوە، هیچ کەسێک بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدابێت و وتیشی: “سەرجەم هاووڵاتییان کە زۆبەیان کەسانی بەتەمەن بوون نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و گیانلەدەستدان تۆمارنەکراوە” .
پێنجشەممەی رابردوو، دەستەی کەشناسیی عێراق هۆشداری دا کە بای باشوور و رۆژهەڵات لە عێراق خێراییەکەی زیاد دەکات، ئەوەش خۆڵبارین لەگەڵ خۆی دەهێنێت، بەتایبەتی لە پارێزگاکانی دیالە،بەغدا، سەلاحەدین، واست و دیوانییە.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *