وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا بە “باندی تیرۆریستی” ناودەبات و دەشڵێت، “هەڕەشەی ئاشکرا لەلایەن ئەردۆغانەوە بۆ سەر خۆبەڕێوەبەری کورد (لە رۆژئاوای کوردستان) هەیە.”
گیدیۆن سار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەیەکدا لە وەزارەتەکەی لەبارەی دۆخی سووریا وتی: “لە جیهاندا خەڵک باسی گۆڕانکارییەکی رێکخراوەیی رژێم لە سووریا دەکەن، بەڵام ئەوەی روویداوە وەک ئەوە نییە حکومەتێکی نوێ بەشێوەیەکی دیموکراسی چووبێتە سەر دەسەڵات.”
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بەو جۆرە باسی دەسەڵاتدارانی نوێی سووریای کرد کە “باندێکی تیرۆریستین و سەرەتا لە ئیدلیب بوون، دواتر دەستیان بەسەر دیمەشقی پایتەخت و ناوچەکانی دیکەدا گرت.”
لەبارەی دۆخی سووریا رایگەیاند: “جیهان دەیەوێت رژێمێکی سەقامگیر لە سووریا ببینێت، چونکە وڵاتان دەیانەوێت ئەو کەسانە بگەڕێننەوە کە پێشتر لە سووریا هەڵاتبوون، بەڵام ئەوەی ئێستا دەبیندرێت بەو جۆرە نییە.”
ئاماژەی بەوەشکرد “حکومەتی نوێی سووریا، رژێمێکی ئیسلامییە کە دەیەوێت کۆنترۆڵی هەموو سووریا بگرێتە دەست.”
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *