جۆینی تیلیگرام بن

تورکیا بۆ دیداری دەم پارتی و ئۆجەلان رەزامەندی نیشاندا

تورکیا بۆ دیداری دەم پارتی و ئۆجەلان رەزامەندی نیشاندا
وەزارەتی دادی تورکیا داواکارییەکەی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە پەسند کرد.
میدیای فەرمیی تورکیا، رۆژی هەینی، 27-12-2024، بڵاویکردەوە، یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا رەزامەندی سەبارەت بە دیداری شاندی دەم پارتی و ئۆجەلان نیشانداوە و بە گوێرەی کەشوهەوا، ئەمڕۆ شەممە یان دوو سبەی یەکشەممە شاندەکە سەردانی ئیمرالی دەکات.
هەر لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دادی تورکیادا هاتووە، شاندەکە لە هەریەکە لە پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان و سری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی ئیستەنبووڵ پێکدێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو